Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 JUL 2025 01:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كۆچه‌ر: هه‌وڵده‌درێت ده‌سه‌ڵات بدرێته‌ حكوومه‌ت تا بودجه‌ ره‌وانه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات
| KDP.info


به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، ئەندامانی سوننه‌ و شیعه‌ داوایان كردووه‌  بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بدرێت به‌ حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌وكاره‌ پێویسته‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌موار بكرێته‌وه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره‌ و، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ بودجه‌ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران ره‌وانه‌ بكات، تا حكوومه‌تی نوێ ده‌ست به‌كار ده‌بێت، هه‌ركاتێ ده‌ستبه‌كار بوو، ئه‌وكات خۆی ده‌سته‌ڵاتی ده‌بێت".

جه‌مال كۆچه‌ر گوتیشی: "هه‌ندێ لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران داوایان كردووه،‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ حكوومه‌تی ئێستا بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ بكرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وكاره‌ پێویسته‌ هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت، چونكه‌ بێ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ. ناتوانن بودجه‌ ره‌وانه‌ بكه‌ن".

كۆچه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی ئه‌و داواكارییه‌یان كردووه‌ سوننه‌ و شیعه‌ن.

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش بڵاوی كردۆته‌وه‌، كه‌ له‌هه‌وڵدان‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات به‌ حكوومه‌تی ئێستا بدات، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ره‌وانه‌ی ئەنجوومەن بكه‌ن.

 

بڵند ئیبراهیم 

 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ هەیە لەكاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق، بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:19

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:18

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای ھەڵەبجە کرد و ڕایگەیاند، "بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەزانم".

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact