Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

خۆشناو: هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی دەكرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش دەڵێێت، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنەكان لە بارەی پڕۆژەیاسای چاكسازییەوە تەواو دەبێت، بۆیە بە دڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دەدرێت.

بە مەبەستی تاووتوێكردن و روونكردنەوەی زیاتر لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی و ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی لیژنەكان، دوێنێ ۷ـی ۱ـی ۲۰۲۰لیژنەی كاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كۆبووەوە.‌

لەو بارەیەوە، ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ ڕاپۆرتی لیژنەكان تەواو ببێت و دوێنێش كۆبوونەوەیان هەبوو لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی، هەركاتێك لیژنەكان ڕاپۆرتەكانیان ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد، سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەیخاتە نێو بەرنامەی كارەوە و لەبارەیەوە كۆبوونەوە دەكرێت، چونكە پەرلەمانی كوردستان ٤٨كاتژمێر پێشتر ئاگاداری پەرلەمانتاران دەكات بۆ دانیشتنی دووەمی پڕۆژەیاسای چاكسازی، بۆیە بە دڵنیاییەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دانیشتنی دووەم ئەنجام دەدرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكرێت."

 

فایزە كۆیی




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact