Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 JUL 2025 21:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دیداری نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان و پتر لە قسەیەک!..
| KDP.info


سالار عوسمان

-دوێنێ لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، دیداری نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان دەستی بە کارەکانی کرد و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و وێڕای ھیوای سەرکەوتن، لێرەوە بەخێرھاتنی گەرمی سەرجەم میوانە ھێژاکان دەکەین، تایبەت میوانە ئازیزەکانی دەرەوەی کوردستان.

-ئەم دیدارە گرنگە، گرنگە بەو تێگەیشتنەی، کە لە قۆناغێکی گرنگدا قسە لە بابەتگەلێکی گرنگدا دەکات، قۆناغە گرنگەکە ئەوەیە، کە دەوروبەر ڕۆچۆتە نێو گرفتە سیاسییە قووڵەکانی و ئێمە ئارام و یەکریز خەریکی چنینەوەی ڕەنگەکانی نیشتیمانین، بابەتگەلە گرنگەکانیش، کە لەو دیدارەدا دێنە باسکرن و گەنگەشە کرن، ئەمانەن:

-پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای ژمارە (35) ی ساڵی (2007)، یاسای کاری ڕۆژنامەنووسیی لە کوردستان و گونجاندنی لەگەڵ پێشھاتەکانی ئەم قۆناغە.

-ڕێکخستنەوەی پیشەی ڕۆژنامەنووسی لە کوردستان.

-بیرۆکە و ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی باڵای ڕاگەیاندنی کوردستان.

-بیرۆکە و ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای میدیای بیستراو و بینراو و سۆشیال میدیا لە کوردستان.

-پرسی ماف و ئازادییەکانی ڕۆژنامەنووسان و ڕوانگا جیاوازییەکان.

-پرسی نیشتیمانبینی و یەکڕیزیی گەل و ئەرکی ڕۆژنامەنووسان لەو پرسەدا.

-ڕۆژنامەنووس و ئەوانیتر، ڕۆژنامەنووس و حکومەت، ڕۆژنامەنووس و دادگا، ڕۆژنامەنووس و حزب، ڕۆژنامەنووس و ھاوڵاتی و ھتد.

-پێش ھەر گفتوگۆیەک دەبێ ئەو ڕاستییە بڵێین، کە یاسای کاری ڕۆژنامەنووسی دەسکەوتی قۆناغی خۆیەتی و بەڕێزەوە سەیر دەکرێت، ھەموارکردنەوەی زەروورە، بەڵام بەو تێگەیشتنەی، کە خودی یاساکە باشە، لێ بۆشایی تیایە، بە نموونە بواری میدیای بیستراو و بینراو و سۆشیال میدیا.

-لە نێو ھەموو ئەو گفتوگۆیانەی لەو دیدارە و لە دەرەوەی ئەو دیدارەیش دەکرێت، گرنگە (3) سێ شت لەبەر چاو بگرین:

یەکەم: نیشتیمانبینی و ئەرکەکانی کوردستانێکی دەوردراو بە ھەڕەشە.

دووەم: ماف و ئازادییەکانی ڕۆژنامەنووس و ئازادی ڕادەربرین.

سێیەم: رێکخستنەوەی سەرجەم ئەو پرسانە بە گیانی کۆکەرەوەیی و قووڵکردنەوی پتری یەکڕیزیی گەلی کوردستان.

-بەدڵنیاییەوە، ڕەچاوکردنی ئەم (3) سێ خاڵە کلیلی سەرکەوتنە و دیدارەکە دەخاتە سەر ڕاستە ڕێ و ئامانجی ڕوون.

-ھەر لێرەدا سەری نەوازش بۆ ڕۆژنامەنووس و میدیاکارە شەھیدەکانی کوردستان و ھەموو جیھان دادەنوێنین و لەو ڕاستییە شەرەفبارە تیدەگەین، کە خوێنی گەشی ئەوان بەشێکە لە شەوقی ئازادیی و ئێستا ئێمە لە نێو شەوقی ئەو ئازادییەدا قسە لە ڕێکخستنەوەی باشتری پرسی میدیا دەکەین لە کوردستاندا.

- لە دوماھیدا دەستخۆشی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین، کە ئەم دیدارە گرنگەی ڕێکخست و لە ھەولێری پایتەختی کوردستان، ھەمووانی لە دەور شوعلەی وشە و ڕەنگ و ڕوانگا و وێنە و دەنگی ئازادی کۆکردەوە و سەرکەوتن بۆ دیداری نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسا دەکات

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:02

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ھۆتێل رۆتانای شاری ھەولێر بەشداریی لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

 
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سنووری شارەدێی وەرتێ.

ھەڵگورد شێخ نەجیب: دۆخی سنوورەکە ئارامە و ئەمڕۆ کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 17:07:04

سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە و ئاساییبۆتەوە، ئەو کێشەیەی کارەباش کە ھەبوو ئەمڕۆ چارەسەر دەبێت."

 
باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتان دەستنیشان دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:22

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی "لەسەر ئاستی عێراق دوو شوێن لە هەریمی کوردستان دیاریکراون کێبڕکێ دەکەن بۆ نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریی تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین ئەنجامی باش بەدەست بێنین."

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:25

 ھەولێر-KDP.info-  دەقی راگەیاندراوی ھاوبەشی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان:



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact