Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 JUL 2025 02:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان: سەرەڕای تەحەددییەكان هەرێمی كوردستان زۆر هەنگاوی ئەرێنیی لە بواری مافی مرۆڤ ناوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا كە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤەوە ساز كرابوو، د. دیندار زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش و قەیرانی ئابوورییەوە، هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و تەحەددیات بووەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەوڵی دا پابەند بێت بە پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤەوە.

زێباری لە میانەی كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەكەدا تیشكی خستە سەر پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ و گوتی: "حکوومەتی هەرێم لە ڕێگای ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەندامە لە لیژنەی نیشتمانیی نووسینەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، تیمی نیشتمانیی عێراق تایبەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ تیمی (یۆنیتاد) لیژنەی بەدواداچوون لە چارەنووسی بێسەروشوێنبووان و بەشداریکردن لە میکانیزمی وەزارەتی دادی فیدراڵ بۆ گفتۆگۆکانی خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکانی عێراق لەو ڕێککەوتننامانەی کە عێراق تێیدا ئەندامە، لە بواری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكانی هەرێم، حكوومەت بەردەوامە لە سیاسەتی ستراتیژیی خۆی و گشت پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەكانی هەرێمی كوردستان مافەكانیان بە یاسا چەسپاوە و لە گشت كایەكانی ژیاندا مافەكانیان پارێزراوە."

زێباری ئاماژەی بە یارمەتیدانی پەنابەر و ڕاگوێزراوان و هەوڵەكانی حکوومەتی هەرێم بۆ ڕزگاركردنی ئێزدییەكان كرد و گوتی: "ئێستا ژمارەی پەنابەر و ڕاگوێزراوان لە هەرێمی كوردستان دەگاتە ( ١٠٣٧٤٤٦)، كە جگە لە ڕاگوێزراوان، پەنابەری ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، باكوور و فەڵەستینیش لە هەرێمی كوردستانن، هەروەها بەم دواییە کەمپێک لە بەردەڕەش  درووست كراوە بۆ پێشوازیکردن لە پەنابەرانی ڕۆژئاوا، کە دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە ڕوویان لە هەرێم کرد، کە (١٧٩٨٣) پەنابەر لەخۆ دەگرێت. لە بواری ڕزگاركردنی ئێزیدییەكانیشدا بەرنامەیەکی پراکتیکی دانراوە بۆ پاڵپشتیی دەستەی لێکۆڵینەوە، کۆکردنەوەی بەڵگەکان و چارەسەرکردن بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش و تا ئێستا توانراوە (٢٦٠٠) دۆسیەى تاوان دژى ئافرەتانى (ئێزدى، کریستیان، تورکمان و شەبەک) بە دیكیۆمینت بكرێ بۆ مەبەستی دادگاییکردن لە دواى هێرشەکانى داعش، هەروەها (٣٠٠٠) دۆسیەش لەژێر لێکۆڵینەوەدایە."

دەربارەی گرنگیدان بە ئافرەتان، دیندار زێباری گوتی: "هەرێمی كوردستان لەم ڕووەوە هەنگاوی زۆری ناوە، كابینەی نۆیەمیش بەردەوامە لەو گرنگیپێدانە، بۆ نموونە، لە ڕێکەوتى ١٨/٢/٢٠١٩ یەكەم ئافرەت پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێ سپێردرا و ئافرەتێكیش لە پێكهاتەی توركمان بە سكرتێری پەرلەمان هەڵبژێردرا، هەروەها لە کابینەی نۆیەمدا وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و وەزیرى کاروبارى هەرێم بە ئافرەتان سپێردراون. گرنگیی زیاتر دراوە بە سەنتەرەکانى داڵدەدانى ئافرەتان لە پارێزگاکانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک و قەزاى کەلار، لە ساڵی ٢٠١٨ پێشوازی لە (١١٨٦) حاڵەت کراوە و تا مانگی نیسانی ٢٠١٩ پێشوازی  لە (٧٨) حاڵەت کراوە. لەم دواییەدا نزیکەی (٧٤) ئافرەتی ئاوارە و پەنابەر و بیانی لە خانەکانی داڵدەدانی ئافرەتان کەیسەکانیان چارەسەر کراوە. لە بواری دادوەری، ڕۆژنامەنووسی، تەندروستی، پەروەردە، خوێندنی باڵادا ئافرەت ڕۆڵی زۆریان هەبووە و لەو بوارەوە هەنگاوی زۆر نراوە. لە لایەكی دیكەوە لە (١١) بنکەی تەندروستی حاڵەتەکانی خەتەنەکردنی کچان تۆمار دەکرێن و، لەگەڵ هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوەی دایک و باوکان، ڕێژەی خەتەنە کەمی کردووە."

زێباری باسی لە گیراوانی داعش كرد و گوتی: "ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە و پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە وەک قوربانیی دەستی داعش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، نەک تاوانبار و گشت مافێكیان هەیە، وەك بوونی پارێزەر و بەكارهێنانی تەلەفۆن و پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە و ڕێگا بە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان دراوە کە سەردانی بنکەکانی دەستگیرکردن و بەندیخانەکان بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاویان پێیان بکەوێت، هەروەها پرۆگرامێکی تایبەت دانراوە بۆ ئەوەی ئەم دەستگیرکراوانە سوودمەند بن لە پرۆسەی خوێندن بە زمانی عەرەبی. لە لایەكی دیكەوە حکوومەتی هەرێم سەدان دەستگیركراوی داعشی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حکوومەتی فیدراڵی كردووە."

لە كۆتاییی كۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسییەكەدا، دیندار زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حکوومەتی هەرێم، دەربارەی كرێكارانی بیانی و خاوەنپێداویستیی تایبەت و كەمئەندامان ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێم گرنگییەكی زۆری بە كرێكارانی بیانی داوە و هەمان مافی كرێكارانی ناوخۆییان هەیە، هەروەها چەندین كۆمپانیا ڕێوشوێنی یاسایییان بەرانبەر گیراوەتە بەر بەهۆی سەرپێچیكردنیان بەرانبەر بە كرێكارانی بیانی. لەبارەی خاوەنپێداویستی تایبەت و كەمئەندامانەوە گوتی، تا ساڵی ٢٠١٨ ئەو کەمئەندامانەی کە مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە (٩٥٩١٦) کەس بوون، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی مووچەی ژمارەیەکیان بەپێی بڕیاری لیژنەی پزییشکی بڕا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی (١٣٠٠٠) هەزار خاوەنپێداویستیی تایبەت، بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران مووچەکانیان گەڕاوەتەوە، هەروەها بەپێی دوایین ئامار (١٢،٠٦٨) کەس لە کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەت لە دامودەزگاکانی حکوومەت دامەزراون.

 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ هەیە لەكاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق، بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:19

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:18

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای ھەڵەبجە کرد و ڕایگەیاند، "بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەزانم".

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact