Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 JUL 2025 22:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هاونیشتمانیان: حكوومەت ھەنگاوی كرداریی بۆ چاكسازی و نەھێشتنی رۆتین ناوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئێوارەی دوێنێ، مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، گوتارێكی بە بۆنەی ١٠٠ رۆژی دەستبەكاربوونی كابینەی حكوومەت پێكەش كرد و، تێیدا جەختی لە بەرەوپێشبردنی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو بوارەكاندا كردەوە و گوتیشی: "ئەوەی ھەیە، بەپێی خواستی ئێمە نییە و پێویستە كاری زیاتری بۆ بكەین". هاونیشتمانیانیش بە ئومێدەوە دەڕواننە ھەنگاوەكانی حكوومەت بۆ چاكسازی و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان.

سەردار سابیر، چالاكی مەدەنی و رۆشنبیر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "لە سەد رۆژی رابردوودا ھەنگاوی جیددی لەلایەن حكوومەتەوە نراون، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیانەوە، واتە حكوومەت ویستوویەتی چاكسازی لە ھەموو جومگەكاندا بكات، بەڵام ھەندێ شوێنیش ماون بۆ ئەوەی كاریان تێدا بكرێت، بۆ نموونە چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان، كە پێویستە بە جورێك چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، لەوانەش كردنەوەی ژمارەی حیسابی".

 دكتۆر عەدنان ئەنوەر بەگ، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ھەرلە سەرەتای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئیرادەیەكی بەھێز ھەبووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەپێی بەدواداچوونی ئێمە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، زیاتر كاری لەسەر كردار كردوە نەك درووشم، تا ئێستا چەندین كەیسی گەندەڵی دراونەتە دادگا و بەپێی زانیاریی ئێمە ژمارەیەك خەڵكیش بە ھۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵییەوە سزا دراون و پڕۆسەكەش بەردەوامە، وەك سەرۆكوەزیرانیش ئاماژەی پێكرد، پڕۆسەی چاكسازی بە رۆژێك و دووان كۆتایی نایەت".

هاوكات، تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەرۆكوەزیران لە گوتارەكەی دوێنێ ئێوارەدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٠٠ رۆژ بەسەر دەستبەكاربوونیدا، ھەندێ پڕەنسیپی باس كرد، كە پێویستە و بنەمای ھەر حكوومەتێكی سەركەوتووە، لەوانەش شەفافیەت و بەڕێوەبردنی حكوومەت بە شێوەیەكی شەفاف و نەھێشتنی گەندەڵی، ھەروەھا نەھێشتن و كەمكردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەكانی حكوومەتدا، كە رەنگدانەوەی لەنێو ھاووڵاتیاندا ھەبووە".

ئەنوەر بەگ ئاماژەی بۆ  ئەوەش كرد: "زیادكردنی دەوامی فەرمانبەرانیش سوودی زۆری بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان گەیاندووە، چونكە ساڵانی رابردوو بە ھۆی قەیرانی داراییەوە لەوانەیە دەوامی فەرمانگەكانی حكوومەت بەپێی خواستی ھاووڵاتیان نەبووبێت، بەڵام ئەمساڵ بە ھۆی رێكسختنەوەی دەوام، ھاووڵاتیان دڵخۆشن بەوەی لە كەمترین كاتدا زۆرترین مامەڵە لە فەرمانگەكان ڕایی دەكەن".

بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی لە دەستەی مافی مرۆڤ جەختیشی كردەوە، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەنێو فەرمانگەكانی حكوومەت زۆر زیادی كردووە و دەشڵێت: "لە دەستەی مافی مرۆڤ سكاڵاتۆماركردن كەمی كردووە لەسەر ئەو كێشانەی پێشتر ھەبوون، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی حكوومەت بە شێوەیەكی یاسایی و رێكوپێك كارەكانیان بەڕێوە دەبەن".

 تاڤگە ئاشكراشی كرد: "پێشتر دەزگاكانی حكوومەت بەشەخسی كرابوون، بۆ نموونە بەڕێوەبەرێك یان فەرمانبەرێك وایدەزانی فەرمانگە ھی خۆیەتی، بەڵام پرسی یەكسانی خۆی پیشان داوە و ھاووڵاتیان كاتێك سەردانی فەرمانگەیەكی حكوومەت دەكەن، بە شێوەیەك پێشوازییان لێ دەكرێت، كە حكوومەت ھی ھەموومانە".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای ھەولێر کەوتنە خوارەوە.

 

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا دەکات

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ھۆتێل ڕۆتانای شاری ھەولێر بەشداریی لە مەڕاسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

 
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سنووری شارەدێی وەرتێ.

ھەڵگورد شێخ نەجیب: دۆخی سنوورەکە ئارامە و ئەمڕۆ کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 17:07:04

سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە و ئاساییبۆتەوە، ئەو کێشەیەی کارەباش کە ھەبوو ئەمڕۆ چارەسەر دەبێت."

 
باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتان دەستنیشان دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:22

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی "لەسەر ئاستی عێراق دوو شوێن لە هەریمی کوردستان دیاریکراون کێبڕکێ دەکەن بۆ نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریی تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین ئەنجامی باش بەدەست بێنین."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact