Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 9 JUL 2025 12:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حزبەكان پشتیوانیی خۆیان بۆ سەرۆكی حكوومەت دووپات دەكەنەوە
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە گوتارێكیدا بە بۆنەی 100 ڕۆژی كاركردنی حكوومەتی هەرێم، رایگەیاند: "حكوومەتی هەرێم هی هەموو هاووڵاتیانە، بە تەنیا هی تاكەكەسێك و یان چەند حیزبێك نییە، بۆیە چاوەڕوانین هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە بەهێزكردنی ئەم حكوومەتەدا پاڵپشتمان بن". حزبە سیاسییەكانی كوردستانیش، پشتیوانیی خۆیان بۆ سەرۆكی حكوومەت دووپات دەكەنەوە.

نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەك بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارین لە حكوومەتدا و، دەبێ هەموومان پاڵپشتی بین و هەوڵ بدەین ئەو كەموكوڕییەی لە ڕابردوودا هەبووبێت، نەهێڵدرێت".

ناوبراو گوتیشی: "بزووتنەوەی گۆڕان بە مەرجی چاكسازی بەشداری لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمدا كرد، بۆیە لە ڕێگەی فڕاكسیۆنەكەمان لە پەرلەمانی كوردستان و وەك حزبیش، پشتیوانیی پڕۆژەی چاكسازی دەكەین و بە كردەیی كار بۆ ئەوە دەكەین ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بكرێت".

ئەندامەكەی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان زیاتر دەڵێ: "زۆر گرنگ بوو سەرۆكوەزیران ئەنجامی 100 ڕۆژی یەكەمی كارەكانی حكوومەتی ڕاگەیاند، دەشكرێت 6 مانگ جارێك گوتارێك لەسەر بەرنامە و كارەكانی حكوومەت بدات، تاوەكو بۆ خەڵك ڕوون بێت حكوومەت ئەو كارانەی كردووە و بەرنامەی كاری داهاتووشی چییە".

"ڕەوشێكی ناسەقامگیر بە هۆی پەلامارەكانی داعش بەرۆكی سنووری گەرمیانی گرتووەتەوە، پێویستە حكوومەتی هەرێم پلان و بەرنامەی بۆ ئەو ناوچەیەش هەبێت". نەسرەدین مەحموود وای گوت.

هەر لەو بارەیەوە، دیاری حوسێن، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومەتی هەرێم 100 ڕۆژی پڕبەرهەم و دەستكەوتنی بەڕێ كردووە، بە هیوای ئەوەی كارە باشەكانی بەردەوام بێت، وەك پارتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنیشدا ڕامانگەیاندبوو كە كار بۆ كوردستانێكی بەهێز دەكەین،  هەموو پشتیوانییەكی سەرۆكی حكوومەت دەكەین بۆ ئەوەی گەندەڵی بنەبڕ بكرێت و هەرێمی كوردستان باشتر ببووژێتەوە".

حوسێن گوتیشی:" هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی كەشێكی سیاسیی ئارام بۆ كوردستان فەراهەم بكەین، تاوەكو حكوومەت بتوانێت زۆر بە باشی هەنگاوەكانی بنێت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی، هەروەها لەسەر حزبەكانیش پێویستە كەشێكی وا بخوڵقێنین حكوومەت بتوانێت كارەكانی خۆی بە رێكوپێكی بكات".

ناوبراو زیاتر روونی كردەوە: "ئێمە وەك پارتی پشتیوانی لە مەسروور بارزانی دەكەین و هاوكار و كارئاسانیی بۆ دەكەین بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی و شەفافی لە داهاتی وڵات و ئاشكراكردنی بۆ ڕای گشتی، بێگومان كوردستانیش بووژانەوەی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت".

 

عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

ماڵپەڕی KDP کاتی دابەشکردنی ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بڵاو دەکاتەوە

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 12:07:14

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ئامادەکاریی تەواو کراوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دەکرێت، کە دابەشکردنیشی لە ڕێگەی تیروپشکەوە دەبێت.

 
مەسروور بارزانی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 11:07:38

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی فراوان بوونی پڕۆژەی ڕووناکی و سوودمەندبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی، "تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاووڵاتی

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 09:07:18

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، زیاتر لە دو ملیۆن هاووڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، هەرروەها، زیاتر لە دوو هه‌زار و 100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە زیاتر لە حه‌وت هه‌زار مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ توركیا ده‌كات

TUESDAY, 08 JULY 2025 18:07:58

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ توركیا، خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ كرد، كه‌ ڕۆژانى ڕابردوو له‌ ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد

TUESDAY, 08 JULY 2025 16:07:46

هەولێر-KDP.info- سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمەسەعید حەسەن نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد.

 
 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact