Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 05:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مۆڵەتی مانگێك بە سەرپێچیكارانی كارەبای نیشتیمانی دەدرێت
| KDP.info


سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، ئاگاداری ھاووڵاتیانی سنووری ھەر چوار شارۆچكەكانی سۆران و چۆمان و رواندز و مێرگەسۆر و ناحیەكانی دەوروبەری دەكاتەوە، ئەو كەسانەی سەرپێچییان كردووەتە سەر كەرتی كارەبا، پێویستە لە ماوەی مانگێكدا سەردانی بەڕێوەبەراتیی كارەبای سۆران بكەن، چونكە دواتر رووبەڕووی سزا دەبنەوە.

ئەندازیار فەیسەڵ حوسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئاگاداری گشت ھاووڵاتیانی سنووری بەڕێوەبەراتیمان دەكەینەوە، ئەو ھاووڵاتیانەی سەرپێچییان لە كارەبای نیشتیمانی كردووە یان تا ئێستا پێوەری كارەبایان لە ماڵەكانیان نەبەستووە، هەروەها ئەوانەی ناویان لای ئێمە تۆمار نەكردووە، دەتوانن تا كۆتایی مانگی 12 سەردانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سۆران بكەن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان بە بێ ھیچ  سزایەك".

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەوە ھەنگاوێكی گرینگە بۆ نەھێشتنی سەرپێچییەكانی سەر كەرتی كارەبای نیشتیمانی، بۆیە پێویستە ھاوبەشانی كارەبا لە ماوەی یەك مانگدا سەردانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن، چونكە لە رێكەوتی 1-1-2020 تیمەكانی نەھێشتنی سەرپێچیی كارەبا بە ھەماھەنگیی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای ھەولێر و دامودەزگا حكوومییەكان، سزای دارایی و یاسایی توندی سەرپێچیكارانی سەر كارەبای نیشتیمانی دەدەن".

 

سیروان سابیر




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact