Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 02:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دیسان بۆ مێژوو..
| KDP.info


زكری موسا

زۆر زووتر لە هەمووان سەرۆك بارزانی هەستی بە مەترسی كرد و ڕایگەیاند كە عێراق بەرەو هەڵدێڕ دەڕوات.

هەرلە ساڵی 2010 هەتا ئێستا هیچ سیاسییەك بە قەدەر سەرۆك بارزانی تێبینی لەسەر بارودۆخی عێراق و پێشێلبوونی دەستوور نەبووە.

ئەو یەكەم كەس بوو ڕایگەیاند عێراق بەرەو دیكتاتۆرییەت هەنگاو دەنێ. تەنیا ئەو پرسیاری ئەوەی كرد سەدان ملیار داهاتی عێراق بۆ كوێ ڕۆییشتووە.

یەكەمجار سەرۆك بارزانی بوو كە هۆشداریی دا عێراق بەرەو چارەنووسی نادیار و هەڵدێڕ دەڕوات.

ئەو دەستنیشانی كرد كە دەستوور پێشێل كراوە و شەراكەت و تەوافوق پشتگوێ خراوە.

سەرۆك بارزانی بوو كە ڕایگەیاند لەبری ئەوەی دەوڵەتێكی مەدەنی دابمەزرێت، وا خەریكە دەبێتە دەوڵەتێكی تاییفی..

بیرمان دێت لەناوخۆی كوردستاندا هەندێ خەڵك لەبری گوێگرتن لە هۆشدارییەكانی سەرۆك بارزانی، دەیانگوت بارزانی كێشەی شەخسی هەیە و بەغدا عەیبی نییە و ئێمە دەبێ چاو لە بەغدا بكەین و وەك ئەوان بین..

بینیمان لە ئەنجامی پێشێلبوونی دەستوور و بەرپابوونی نیزامی فاسیدی تاییفی، تیرۆر عێراقی كردە گۆمی خوێن... سەدان ملیار دۆلار دیار نەما و خەڵكی عێراق تەنانەت لە ئاوی خواردنەوەیش بێ بەش بوون. بینیمان لە ئەنجامی ناڕەزایەتیی خەڵكی شیعە پێنجسەد كەس كوژراوە و نزیكەی بیست هەزار كەسیش بریندار، بەڵام دیار نییە كێ خەڵكی كوشتووە و بریندار كردووە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact