Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 JUL 2025 21:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ڕێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان هەولێر و بەغدا کرا"
| KDP.info


سلێمانی -KDP.info- ئەندامێکی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدادا کراوە و تەنیا چەند بابەتێکی کەم ماوە و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی هیچ کاریگەرییەک لەسەر ڕێککەوتنەکەدا نانێت.

دانا شەهید جەزا، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: "ئێستا ڕێكکەوتنێکی سەرەتایی کراوە لەسەر پشكی هه‌رێمی كوردستان له ‌بودجەی ساڵی 2020ی عێراق، خاڵی گرنگی کۆبوونەوە و ڕێكکەوتنەکە ئه‌وه‌یه‌ کە هەرێمی کوردستان 250هەزار بەرمیل نەوت بداتە حکوومەتی عێراق و لە بەرانبەریشدا عێراق پابەندی ڕێكکەوتنەکە بێت و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات و بەوپێیەش 12.67%ی بودجەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان ده‌نێردرێت."

ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتیشی: "دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی هیچ لە ڕێكکەوتنەکە ناگۆڕێ، چونكە پێش ئەو وادەی دەستلەکارکێشانەوەیە ڕێكکەوتن کراوە، هەروەها لە پرسی بودجە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تەواوی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یەکهەڵوێستن و، بەوهیوایەین بتوانین لە ئایندەدا هاوپەیمانیی کوردستانی پێک بێنین بۆ پشتیوانی لە هەر پرسێک کە تایبەت بێت بە هەرێمی کوردستان."

زریان کەمال

 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:46

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی رایگەیاند 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:58

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:59

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 5ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact