Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 11 JUL 2020 01:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

کوێستان محەمەد: ئەنجوومەنێکمان بۆ کەمئەندامان لە وەزارەت پێکهێناوە
| KDP.info


هەولێر -KDP.info-ساڵانه‌ ڕۆژی 3/12 ڕۆژی جیهانیی كه‌مئه‌ندامانه‌، له‌م ڕۆژه‌دا كه‌مئه‌ندامان داواكارییان له‌ حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ ئاستی بژێویان به‌رز بكاته‌وه. وه‌زیری كاری حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ، یاسای كه‌مئه‌ندامان هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ و بژێوی ژیانی كه‌مئه‌ندامان له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت و وه‌ك حكوومه‌ت مه‌به‌ستیانه ژیانێكی شایسته‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان فه‌راهه‌م بكەن.

سامان حوسێن، سه‌رۆكی ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌ ڕۆژی جیهانیی كه‌مئه‌نداماندا داوا له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین قه‌زیه‌ی كه‌مئه‌ندامان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و هه‌وڵی جددی بدات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان".

سامان حوسێن گوتیشی: "داوا ده‌كه‌ین ئه‌و بڕگه‌یەی كارنامه‌ی حكوومه‌تی نوێ جێبه‌جێ بكرێت کە باس له‌ دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ ده‌كات و بڕیاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كه‌مئه‌ندامان به‌زوویی بڕواته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ چاوی ڕێزه‌وه‌ ته‌ماشای كه‌مئه‌ندامان ده‌كات و شایسته‌ی ژیانێكی زۆر باش. له‌ ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا یه‌كه‌م یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامانمان به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كه‌مئه‌ندامان هه‌موار كردووه‌ته‌وه‌، له‌ كه‌متر له‌ 10 ڕۆژی تردا ده‌ینێرینه‌ ئه‌نجومه‌نی شوورا بۆ په‌سه‌ندكردنی، ڕێنماییی ئۆتیزم و ڕێنماییی كه‌مئه‌ندامان هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌، ناردوومانه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی شوورا بۆ په‌سه‌ندكردنی و ‌به‌پێی یاسا ئه‌نجومه‌نی شیاندنه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامانمان له‌ وه‌زاره‌ت پێک هێناوە".

كه‌مئه‌ندامان دوو جۆر مووچه‌ له‌ حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن، ئه‌و كه‌مئه‌ندامه‌ی هیچ مووچه‌یه‌كی له‌ حكوومه‌ت نه‌بێت، مانگانه‌ بڕی 150 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌و كه‌مئه‌ندامه‌ی مووچه‌ی تری هه‌بێت، مانگانه‌ بڕی 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.

دەر‌باره‌ی چاوه‌ڕوانیی كه‌مئه‌ندامان بۆ زیادكردنی مووچه‌كانیان، وه‌زیری كار گوتی: "زیادكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان پێوه‌ندیی به‌ یاساكه‌یانه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌م هه‌مواره‌دا باس له‌ ڕێژه‌ی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان ده‌كرێت".

ناوبراو گوتیشی: "ڕوئیای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، کە‌ ده‌بێ كه‌مئه‌ندام ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكرێت".

عه‌زیز ڕه‌سووڵ

 




دوایین هەواڵەکان

"شەش‌ھەزار خانووی زێدەڕۆ لە دھۆک تاپۆ دەکرێن"

THURSDAY, 09 JULY 2020 18:07:30

دهۆک-KDP.info-  بەپێی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شەش‌ھەزار خانووی زێدەڕۆ لە سەنتەری شاری دھۆک تاپۆ دەکرێن و بەرپرسێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دھۆکیش دەڵێ، ڕێکاری تاپۆکردنیان تەواو بووە و چاوەڕێی ڕێنماییی حکوومەتین بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی تاپۆ.

 
یەکساڵ بەسەر کابینەی نۆ تێدەپەڕێت

THURSDAY, 09 JULY 2020 14:07:56

هەولێر-KDP.info-  یه‌كساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێده‌پەڕێت، بەگوێرەی لایەنە سەرەکییەکانی بەشدار لە کابینە، ھەریەک لە هه‌نگاوی چاكسازی و ڕوئیایی حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و، پرسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا لە گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بوون.

 
پەرلەمان: بە ھۆی شەڕی توركیا و پەكەكەوە ١٦٢ ھاووڵاتی لە دھۆك شەھید بوونە

THURSDAY, 09 JULY 2020 14:07:11

دهۆك-KDP.info- رۆژی ١٦ی مانگی رابردوو سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی دژی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لەنێو سنووری ھەرێمی كوردستان ئەنجام دا و بووە ھۆی زیانی گیانی و ماڵی بۆ خەڵكی ناوچەكە، ئەندامێكی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سنووریش دەڵێ، بە ھۆی سیاسەتی پەكەكە و ھێرشەكانی توركیاوە، دەیان گوند چۆڵ كراون و نزیكەی ٢٠٠ ھاووڵاتیش بوونەتە قوربانی.

 
لیوا بەهجەت زانیاری لەسەر جێگیركردنی هێزی زێرەڤانی لە سنوورەكان ئاشكرا دەكات

THURSDAY, 09 JULY 2020 12:07:13

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی هەواڵگریی گشتیی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئاماژە بە هەماهەنگیی هێزی پێشمەرگە و پاسەوانی سنوور دەكات لە سنوورەكانی كوردستان و، روونكردنەوەش لەسەر جێگیركردنی هێزی زێرەڤانی دەدات لەو سنوورانە، پێشی وایە دەبێت هێزی پێشمەرگە لە ناوچە كێشەلەسەرەكانیش رۆڵیان هەبێت.

 
ھێمن قادر: ھەولێر لە دۆخێكی مەترسیدار دایە.. لە شەممەوە بەرنامەی نوێمان دەبێت

THURSDAY, 09 JULY 2020 11:07:08

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر رایدەگەیەنێت، دوو رۆژی دیكە بڕیار لە رێكار و رێنمایی نوێ لەبارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدەن.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP