Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەرێم بە هەناردەی گازی سرووشتی لەسەر نەخشەی وزەی جیهان جێگیر دەبێ
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ھەرێمی کوردستان خاوەنی زیاتر لە ٥ ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتییە. شارەزایەکی بواری نەوت و گازیش ئاماژە بە گازی سروشتیی کوردستان دەکات و پێیشی وایە تەمەنی نەوت ٤٠ تا ٥٠ ساڵی تر دەخایەنێت.

گازی سروشتی بریتییە لە ھەموو ھایدرۆکاربۆناتەکانی گازی کە بە سستی لە دۆخە سروشتییەکەیدا مابێتەوە، وەک گازی تەڕ، وشک، ھەروەھا ئەو گازەی لە بەرگی بیردایە ھەیە، لەگەڵ ئەو گازەی لە پڕۆسەی پوختەکردنی گازی شل لە گازی تەڕ مابێتەوە، جگە لە نەوتی خاو.

پڕۆژەی گازی سروشتیی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزرا، کاتێک ھەردوو کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی ھیلالی ئیماراتی گرێبەستێکیان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان واژۆ کرد بۆ بەدەستھێنانی چەند مافێکی تایبەتیی دیاریکراو بۆ خەمڵاندن و پەرەپێدان و بەرھەمھێنان و بە بازاڕکردن و فرۆشتنی نەوت و گاز.

ھەرێمی کوردستان خاوەنی چەند ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتییە؟

د. بێوار خنسی، شارەزای بواری نەوت و گاز، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند، ھەرێمی کوردستان خاوەنی ‌ ٥.٧ ترلیۆن پێ سێجا گازە و لەو ڕێژەیەش ٦٠%ی لە سنووری پارێزگای سلێمانییە.

ھەرێمی کوردستان خاوەنی چەند کێلگەی گازی سروشتییە؟

د. بێوار خنسی، بۆ ماڵپەڕیKDPی ڕوون کردەوە، كه‌ ھەرێمی کوردستان خاوەنی دوو کێلگەی سەرەکیی گازی سروشتییە، ئەوانیش کێلگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵن. ئەوانیتریش لەگەڵ بەرھەمھێنانی نەوت تێکەڵن، ھەر بڕێک نەوت بەرھەم بێت، ئەوەندەش گاز بەرھەم دێت، واتا چەند بەرھەمی نەوت زیاد بێت، بڕی بەرھەمھێنانی گازیش زیاد دەبێت.

ھەرێمی کوردستان کەی گاز ھەناردەی دەرەوە دەکات؟

بە گوتەی خنسی، ھەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ دەرەوە پێویستی بە کەشێکی ھێمن ھەیە، واتا کەشەکە لەبار بێت، ھەربۆیەشە لە ساڵانی ڕابردوودا بەھۆی ھاتنی داعش و کێشەکانی ھەرێم و بەغدا نەتوانراوە ئەم ھەنگاوە بنرێت، نیازیش ھەیە داھاتی گازی سروشتی زیاد بکرێت، ھاوکات ئەو گازەی بەرھەم دێت، سوود بە کارەبای نیشتمانی دەگەیەنێت و بەشی زۆری کارەبای ھەرێمی کوردستانیش لەسەر گازی سروشتییە.

جێگرەوەی نەوت

سەرەڕای بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە یەدەگی گازی سروشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، بەڵام نەتوانراوە بکرێتە جێگرەوەی نەوت بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ و ھەناردەکردنی بۆ دەرەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە بە وتەی د. بێوار خنسی، ئێستا کۆمپانیاکان پەرە بە گازی سروشتی دەدەن، چونکە یەکێک لە خاسیەتەکانی گازی سروشتی ئەوەیە کە ژینگە پیس ناکات و لە نەوتیش ھەرزانترە، ئەو نەو‌تەیشی ئێستا ھەیە و لەبەردەستە پێشبینی دەکرێت بەشی ٤٠ تا ٥٠ ساڵی تر نەکات، بۆیەش وڵاتانی پێشکەوتوو ئامادەکاری بۆ ئەو قۆناغە دەکەن.

ھاوکات د. بێوار ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر ھەرێمی کوردستان بخەیتە نێو نەخشەی ڕێکخراوی ئۆپێکەوە، ئەوە لە نێوان ١٣ وڵاتی پڕبەرھەمھێنی نەوتدا لە ڕیزبەندی شەشەمدا دەبینرێت، ھەروەھا ئەگەر سەیری وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوی ئۆپیکیش بکەین، کوردستان دەکەوێتە ڕیزبەندی سێھەم لە دوای ڕووسیا و مەکسیک.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧ تاوەکو سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠١٩، چوار گرێبەستی لە بواری بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی گازی سروشتیدا کردووە.

ڕێککەوتنی ھەرێم و دانەگازی ئیماراتی لەبارەی گازی سروشتییەوە لە ڕێککەوتی ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ کرا، ھەروەھا ڕێککەوتنی ھەرێم لەگەڵ گەنەڵ‌ئینێرجی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ کرا، ھاوکات ڕێککەوتنی ھەرێم و ڕۆسنەفتی ڕووسی لەبارەی گازی سروشتییەوە لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ واژۆ کرا و، گرێبەستی ھەرێم لەگەڵ پێرڵ پترۆلیۆمیش لە سەرەتای مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٩ واژۆ کرا. هەناردەی گازی سرووشت هەرێمیش لە داهاتوودا تەواو هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیهان جێگیر دەکات.

ھەڵکەوت محەمەد

 




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact