Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 9 DEC 2019 03:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی ھێرشەكەی شەوی رابردووی داعش بۆسەر ناحیەی كوڵەجۆ بڵاو كردەوە و رایگەیاند: " چەندین جار ھۆشداریمان داوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ھاوكاریكردنی ھەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوام بێت".

دەقی پەیامی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان:

بەداخەوە دوێنی شەو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری، بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و هیوادارم خوای مەزن بە بەهەشتیان شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم .

ئەم هێرشەی تیرۆریستانی داعش، نیشانی دەدات کە ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بە تەواوی تێکنەشکێنراوە و، ئێمەش لەمبارەوە چەندین جار هوشداریمان داوە . بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و ، کارکردن لە پێناو نەهێشتنی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی سەرهەڵدان و چالاکبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان .

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2019/11/30




دوایین هەواڵەکان

بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی هێمن هەورامی بەشداری لە ڕۆژی نیشتیمانی ڕۆمانیا کرد

SUNDAY, 08 DECEMBER 2019 23:12:21

هەولێر -KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ۸/۱۲/۲۰۱۹  لە شاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی، هێمن هەورامی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانی ڕۆمانیا کرد.

 
فارس عیسا: شاندێكی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە

SUNDAY, 08 DECEMBER 2019 15:12:09

هەولێر -KDP.info- دوای ڕێككەوتنی ھەولێر و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و نەوت، بڕیارە پاش گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجە لە حكوومەتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، شاندێكی حكوومەتی ھەرێم سەردانی كوتلە سیاسییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی ھەرێمیش لە بەغدا جەخت دەكاتەوە، كە ھەوڵەكانیان بۆ ئەوەیە ڕێككەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.

 

هاونیشتمانیان: حكوومەت ھەنگاوی كرداریی بۆ چاكسازی و نەھێشتنی رۆتین ناوە

SUNDAY, 08 DECEMBER 2019 13:12:24

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی دوێنێ، مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، گوتارێكی بە بۆنەی ١٠٠ رۆژی دەستبەكاربوونی كابینەی حكوومەت پێكەش كرد و، تێیدا جەختی لە بەرەوپێشبردنی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو بوارەكاندا كردەوە و گوتیشی: "ئەوەی ھەیە، بەپێی خواستی ئێمە نییە و پێویستە كاری زیاتری بۆ بكەین". هاونیشتمانیانیش بە ئومێدەوە دەڕواننە ھەنگاوەكانی حكوومەت بۆ چاكسازی و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان.

 

"ئەوانەی رووبەری خانووی زێدەڕۆیان كەمە، بە سوودمەند ھەژمار ناكرێن"

SUNDAY, 08 DECEMBER 2019 12:12:24

هەولێر-KDP.info- هەفتەی رابردوو و دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ى لەلایەن سەرۆكی ھەرێمی كوردستانەوە، پەرلەمانی كوردستان جارێكی دیكە یاسای تاپۆكردنی خانووی زێدەڕۆی پەسەند كرد، ئەندامێكی لیژنەی شارەوانییەكانیش دەڵێ، لە كاتی تاپۆكردنی خانووی زێدەڕۆدا، ئەگەر رووبەرەكەی زۆر زیاد نەبێت، خاوەنەكەی بە سوودمەند ھەژمار ناكرێت.

 
عەلی خەلیل بۆ KDP: داعش لەناو مووسڵ سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەیە

SUNDAY, 08 DECEMBER 2019 11:12:52

مووسڵ-KDP.info- دوای ئەوەی لە سنووری خانەقین و كەركووك داعش دەستی بە جموجۆڵ و كردەوەی تیرۆریستی كرد، ئێستا بە شێوەیەكی بەرچاو سەری هەڵداوەتەوە و جووڵەیان زیادی كردووە، بەرپرسی لقی 14ی پارتیش دەڵێ، لە مووسڵیش بە هەمان شێوە داعش سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەیە. دەشڵێ: "خەڵك داوا دەكەن پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەكە".

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP