د.محه‌مه‌د خدرمه‌ولوود
به‌ر له‌وه‌ی ئێواره‌ی 23ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019 مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ربازگه‌ی عه‌ین و ئه‌سه‌د جێبێڵێ، به ته‌له‌فۆن بۆ چه‌ند خووله‌كێك له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاخاوتنیان ئه‌نجام داوه‌و پێیراگه‌یاندووه سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كاو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ربازانی له هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه.
تا ئێره، كه هێشتا مایك پێنس ئه‌و پیاوه‌ی جگه له‌وه‌ی جێگری سه‌رۆك تڕه‌مپه سه‌رپه‌رشتیاری كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاشی له‌ده‌سته، هه‌ر له سه‌ربازگه‌ی ئه‌مریكایه له رومادیه و هێشتا هه‌نگاوی نه‌ناوه بۆ‌سه‌ركه‌وتن بۆناو فرۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی.
تا ئه‌و ساته ئاماژه‌كان بۆ به‌غدا ئه‌وه ده‌گه‌یێنن كه‌وا سه‌رباری نا ئارامی و گرژی شه‌قام و خرۆشانی خۆپێشانده‌ران پێنس نایه‌وێت دوا وێنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌غدا له‌م دوا ساته‌دا ببێته گرته‌ی كامیرای میدیاكاران و شرۆڤه‌ی ئه‌م وئه‌و.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ر له خه‌ڵكی دیكه و به‌ر له شرۆڤه‌كارانی سیاسیی و به سیاسه‌تمه‌دارانی به‌غداوه‌ش له‌و راستیه باشتر تێگه‌یشتوون و ئاگادارن له‌وه‌ی كه‌چی له به‌غدا ده‌گوزه‌رێت بۆیه له سۆنگه‌ی ترس و نه‌وێران نییه مایك پێنس ناچێته به‌غدا.
كه‌ر مه‌به‌ست چوونه به‌غداو دیدار بووایه، بۆ پیاوی دووه‌می ئه‌مه‌ریكا و توانای له‌بن نه‌هاتووی ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆر ئاسایی بوو له دووری و له به‌رزی چه‌ندین كیلۆمه‌تر له سه‌ر شه‌قامی گڕگرتووی به‌غداوه، هه‌ر له ئاسمانی كه‌رخ و ره‌سافه‌وه، هه‌ر له نێو فرۆكه تایبه‌تییه‌كه‌یدا بۆ چه‌ندین كاتژمێر دیداری چوارقۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌دا و دواتریش به ئه‌مانه‌ت و سه‌لامه‌تی هه‌رسێ سه‌رۆكاتییه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده‌وه ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تییان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا دا.
مایك پێنس وای نه‌كرد، له به‌رنامه‌شی دانه‌بوو وابێت، بۆیه هه‌ركه له عه‌ین ولئه‌سه‌ده‌وه هه‌ڵفری و فرۆكه‌كه‌ی له شه‌قه‌ی باڵی دا، له ئاسمانی به‌غداوه سه‌یری ناوچه‌ی سه‌وزی كردوو له كوردستان، له دوورگه‌ی ئارامی و له ئاسمانی هه‌ولێری مێرگی ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ژیاندا نیشته‌وه.
مایك پێنس له هه‌ولێره، له نێو مێرگ و دوورگه‌ی ئاوه‌دانی و ژیاندۆستی و دیموكراتخوازانی ئاشتیپارێزی قوربانیبه‌خشی ده‌ستی سته‌م و زوڵمی سیسته‌مه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانه، پێنس له هه‌ولێری خودانی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی ته‌لیسم شكێنی داعش وماعشه‌كانه.
ئه‌و پێشوازییه فه‌رمییه شایسته‌یه‌ی له مایك پێنسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرا، ئه‌و سه‌ردانه‌ی ناحه‌زان و قین له دڵان و چاو پێهه‌ڵنه‌هاتوانی هه‌ژانده‌وه، هاتنه كوردستان و هاتنه هه‌ولێری پێنس چه‌ندین مانای مه‌زن و ئاماژه‌ی گرنگی جێی بایه‌خه بۆ ئێستا و بۆ ئاینده ش ئه‌م چه‌ند ئاماژه گرنگانه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه.
بۆ هه‌ولێر، په‌یامی مایك پێنس دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیری و پشتیوانی ئه‌مریكییه‌كان و جه‌خت كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانیه‌تی واشنتۆن بۆهه‌ولێر و كوردستان له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆری داعش و ماعشه‌كان چ له سووریا بێ یا له عێراق.
ئه‌وه به‌واتای ئه‌وه‌دێت ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌دوای شه‌ڕی داعش له سووریا و به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می سه‌رۆك تره‌مپ و توویته‌كانی له‌سه‌ر پرسی رۆژئاوا و هێڕش و په‌لاماردانه‌كانی توركیادا، واشنتۆن دڵنیایی به هه‌ولێر ده‌دات كه پرسی كورد به‌گشتی پرسێكه ناكرێت په‌راوێز بكرێت و له‌نێو رووداوه گه‌رم و به‌په‌له‌و بله‌زه‌كان كاره‌كته‌ری كارای كورد كه‌نارگیر بكرێت.
ئاماژه‌كان ئه‌وه‌یان به‌روون و ئاشكرایی لێ ده‌خوێندرێته‌وه كه كه‌ناگیركردن و په‌راوێزخستنی پرسی كورد وه‌ك دۆزه ره‌وایه‌كه له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت و به ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش بێت له به‌غداو ناوچه‌كه‌دا، نه‌ك هه‌ر به‌زیانی كورد‌و ناوچه‌كه ده‌شكێته‌وه، به‌ڵكو به‌زیانی ئه‌مریكییه‌كانیش ته‌واوده‌بێ.
ئه‌وه‌یان واقیعێكه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش باشتر له خه‌ڵكی تر له‌و راستییه تێگه‌یشتوون كه كورد له ناوچه‌كه‌دا خاوه‌ن دۆزی ره‌وای خۆیه‌تی و له‌و پێناوه‌ش دا و بۆ گه‌یشتنی به‌رۆژی ئه‌مرۆی به‌خشنده بووه له قوربانی دان. ئه‌م دۆز‌و پرسه مه‌زنه به رووداو و كاره‌ساته‌كانی سه‌رده‌م و ته‌نانه‌ت دروستكردنی قه‌یران و گرفت و هاتنه ئارای هه‌موو ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیداریش، هیچ كاتێ هه‌ولێر سازشیان له‌به‌رامبه‌ردا ناكات.
رابردووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و گه‌ماروی ئابوری و سیاسی و بڕینی مووچه‌و بودجه ئه‌م نه‌ته‌وه خۆراگره‌یان نه‌چه‌ماندۆته‌وه وهه‌رگیزاو هه‌رگیزیش خۆیان راده‌ستی قه‌ده‌رنه‌كردووه.
مایك پێنس جێگری سه‌رۆك تره‌مپ به هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له په‌یامی واشنتۆنه‌وه لێره له كوردستان بوو، له هه‌ولێره‌وه بۆ پایته‌خته‌كانی ده‌رودراوسێ به‌روون و ره‌وانی ئاماژه‌كانى نارد.
ئه‌م لێره بوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ی كوردستان زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه و ئاینده‌یه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت، سه‌یر ده‌كه‌ین هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه دیقه‌ت ده‌ده‌یته یه‌كه‌مین گفتوگۆ و ئاخاوتنی مایك پێنس كاتێ روو له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ : سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی زۆر شه‌ره‌فمه‌ندم لێره‌م له هه‌ولێرم.
دواتریش روون و ره‌وان و ئاشكراتر ده‌ڵێ: شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو له هه‌ولێر چاوم به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كه‌وت، به‌ناوی سه‌رۆك تره‌مپه‌وه هاوپه‌یمانی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكاو گه‌لی كوردم كه له ئه‌نجامی جه‌نگ درووستبوو له ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه.
ئا ئه‌وه‌ته ئه‌و ئاینده‌ییه و ئه‌و دڵنیابوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه لێره‌وه‌یه له ده‌سپێكێكی دیكه‌ی دوای ( جه‌نگێك )ی دیكه‌یه تۆكمه‌تر ده‌بێته‌وه‌و واشنتۆن پشتیوان و پاڵپشتی مێرگ و دورگه‌ی ئارام و ئاوه‌دانی هه‌ولێره.