هه‌ولێر-KDP.info- بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق گوتی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن و هه‌رێم ڕۆژانه 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات، ساڵی داهاتوو به‌غدا مانگانه نزیكه‌ی ترلیۆنێك دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات.
هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ڕێك كه‌وتوون، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و ئه‌وانیش ته‌واوی مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكەن و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووەوە له بودجه‌ی 2020دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. له‌م باره‌یه بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق، د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ڕۆژانه250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات، حكوومه‌تی عێراقیش پشكی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی ڕه‌وانه ده‌كات و وه‌كو ئه‌مساڵ نابێت كه ته‌نیا به‌شێكی ڕه‌وانه ده‌كرد."
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتیشی: "ساڵی داهاتوو جیاواز ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ڕاده‌ست ده‌كات، ئه‌وانیش پشكی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی ڕه‌وانه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بودجه‌ی سیادی و حاكیمه و له‌و قه‌رزانه‌ش کە حکومەتی فیدراڵی وه‌ریده‌گرێت، پشكی هه‌رێمی لێ ده‌دات."
سه‌فار باسی له‌وه‌ش كرد: "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ساڵی داهاتوو حكوومه‌تی عێراق مانگانه نزیكه‌ی ترلیۆنێك دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و بودجه‌یەی كه عێراق بۆ ساڵی داهاتوو هه‌یه‌تی."
بڵند ئیبراهیم