Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 23:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

خۆپیشاندان و دەستوور
| KDP.info


سەلام عەبدوڵڵا

دوا بە دوای روخانی رژێم لە بەغدا، گەلانی عێراق بە هیوایەكی زۆر دەیانڕوانییە دەسەڵاتی نوێ، بەتایبەتی كە سەراپای خەڵكی عێراق مێژوویەكی زۆر تاڵیان لە ماوەی 35  ساڵەی حوكمڕانی بەعسدا، كە كورد لەو نەهامەتیانە پشكی شێری بەركەوتبوو، گوزەراندبوو. بۆیە چاوەڕوانی گۆڕانێكی ئەوتۆیان لە ڕژێمی نوێ دەكرد كە ئەمن و ئاسایش و بژێوی ژیان و خۆشگوزەرانیان بۆ دەستەبەر بكات و سیستەمێكی دیموكراتی مرۆڤدۆستانە دابمەزرێنێ كە تێكڕای خەڵكی عێراق بە پێكهاتە جیاوازەكانیەوە ژیانێكی ئاسوودەو كامەران لە سێبەریدا بەسەربەرن، بەڵام وا شانزە ساڵ بەسەر ئەو مێژووییەدا تێپەڕی و بارودۆخی وڵات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپ و خراپتر دەبێت بە ئاستێك كە خودی عێراق یەكێكە لە هەرە گەندەڵترین وڵاتانی جیهان و قەرزاری حكوومەت- لەگەڵ دەستكەوتی زەبەلاحی نەوت- گەیشتۆتە (140) ملیار دۆلار كە سەلمێنەری ڕادەی بێ وێنەی گەندەڵی و بەهەدەردانی ئەو سامان و دەستكەوتە زۆرانەیە كە خودی خەڵكی عێراق بەگشتی لێی سوودمەند نەبوون و بارودۆخی ژیانیان لە ئاستێكی زۆر مەترسیدار دایە.

بۆیە زۆر ئاساییە خەڵكی ناڕازی ئەم وڵاتە بڕژێنە سەر شەقام و كۆڵانەكانی پایتەخت و زۆربەی هەرە زۆری شارەكانی خواروو و ناوەڕاست و داوای لەناوبردنی گەندەڵی و بەرپرسانی مشەخۆرو بە هەدەردانی سامان و سەروەتی وڵات بكەن.

بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە ئەمە لەكاتێكدا روودەداو بەو شێوە ترسناكە پەرە دەسێنێ كە حكوومەتی نوێ تازەكی دەست بەكار بووەو دەتوانرێ بوترێت كە لە هەموو حكوومەتەكانی پێش خۆی تا ئەندازەیەكی زۆر باشترو كارامەتر بووەو شەخسی سەرۆكوەزیرانیش لە هەموو ئەوانەی پێش خۆی هەڵوێستی بەرامبەر خەڵك و بەرامبەر هەرێمی كوردستان نەرمترو میانڕەوترو واقیعبینانەتر بووە، كەچی خۆپیشاندانەكان بەرامبەر حكوومەتەكانی پێشووتر هەرگیز وا توند نەبوو كە ئەمەش بۆ خۆی مایەی تێڕامانە.

بەڵام ئەوەی كە زیاتر لەم خۆپیشاندانانەدا جێی سەرنجە كە خۆپیشاندەران داوای گۆڕینی دەستووری وڵاتیش دەكەن كە ئەوە نە كاری خۆپیشاندەرانەو نە سوودیش بەوان دەگەیەنێ.

خۆ لە بڕگەكانی دەستووردا هیچ خاڵ و بەندێكی تێدا نییە بۆ نموونە، كە ئەوانەی خوێندن تەواو دەكەن، دانەمەزرێن و خەستەخانەو قوتابخانە نەكرێتەوەو حكوومەت خزمەتگوزارییە گشتییەكان پێشكەش نەكات؟ ئەمە لەكاتێكدا خودی دانیشتوانی عێراق بەڕێژەی %85 دەنگیان بەو دەستوورەی ئێستادا داوە!

بۆیە پێدەچێت ئەمە بەلاڕێدابردنی هاوڵاتییانی ڕاپەڕیو بێت كە داخوازییە ڕەواكانی خۆی لەبیر بكاو ئەجیندای لا و لایەنی تر جێبەجێ بكات و خۆشی دوای ئەو هەموو قوربانییە بەدەستبەتاڵی لێی دەرچێت.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact