Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 08:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەورامی لە كۆنفڕانسی لوتكەی ئاشتی: گەلی كوردستان شانازی بەوەوە دەكات كە گەلێكی ئاشتیخوازە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی دروستكردنی پردی پەیوەندی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دەرەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2019/10/9، بە ئامادەبوونی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی دیوانی پەرلەمان و جێگرەكەی، لە هۆڵی پەناگیری لە تەلاری پەرلەمان، كۆنفڕانسی لوتكەی ئاشتیی جیهانی لە كوردستان بە نوێنەرایەتیی ٣٥ وڵاتی دونیا لەسەر ئاستی سەركردەی گەنجی ئەو وڵاتانە بەڕێوە چوو.

سەرەتای كۆنفڕانسەكە، كە ‌بۆ یەكەمجارە كۆنفڕانسیكی لەو شێوەیە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، دواتر هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، گوتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا خۆشحاڵیی خۆی و پەرلەمانی كوردستانی بە میوانداریكردنی ئەو كۆنفڕانسە نیشان دا و رایگەیاند: "خۆشحاڵین كە ئەمڕۆ لە پەرلەمان میواندارییەكی گرنگ بۆ لوتكەی ئاشتیی جیهانی ئەكەین كە كۆمەڵێك گەنج لە چەندین وڵاتی جیاجیاوە پێی هەڵساون، پێش چوار مانگ چەند كوڕ و كچێكی گەنجی هەرێمی كوردستان هاتنە پەرلەمانی كوردستان و داوایان كرد، كە ئەوانیش ئەیانەوێ وەكو كوڕان و كچانی كوردستان بانگهێشتی كۆمەڵێك لە ئاشتیخوازانی جیهان بكەن بە تایبەت لە كوڕان و كچانی ئاشتیخوازی چەندین وڵاتی جیهانی و داوای ئەوەیان كرد كە دەرفەتیان بۆ بڕەخسێندرێ تا لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان ئەو چالاكییە ئەنجام بدەن و هاوكاریان بین و سپۆنسەریان بكەین، ئێمەش پێمان گوتن پەرلەمانی كوردستان لە خولی پێنجەم ماڵی هەموو تاكێكی كوردستان دەبێت".

هەر لە گوتەكەیدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بەوە دا، كە پەرلەمانی كوردستان پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ نیشاندان هەم لە بانگهێشتكردنی میوانەكان و هەم بۆ رەخساندنی شوێن و میوانداریكردنی ئەو بەڕێزانەشی كە ئەمڕۆ لێرەن.

لە بەشێكی دیكەی گوتەكەیدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان ستایشی كار و چالاكییەكانی رێكخراوی لوتكەی ئاشتیی جیهانیی كرد كە لە 150 وڵاتدا كار و چالاكییان ئەنجام داوە و میوانداریكردنی پەرلەمانی كوردستانی بۆ ئەو كۆنفرانسە بە شانازی بۆ پەرلەمان زانی، هەروەها باسی لە پێكهاتەی هەرێمی كوردستان كرد و رایگەیاند: "ئێمە لە هەرێمی كوردستان وەك پێكهاتەكانی ئەو هەرێمە و وەكو گەلی كوردستان گەلێكی ئاشتیخواز بووین بە تەواوی پێكهاتەكانەوە و هیچ كاتێك زوڵم و زۆر و توندوتیژییەكانی رژێمە یەك لەدوای یەكەكان، توندوتیژییەكانی ئایدۆلۆجییە تاریكپەرستەكان هەرێمی كوردستان و گەلەكەیان رانەكێشاوە تا بە هەمان میكانیزمی توندوتیژیی ئەوان وەڵامی ناحەقییەكانیان بدرێتەوە".

هەورامی گوتیشی: "گەلی كوردستان شانازی بەوەوە دەكات، كە گەلێكی ئاشتیخوازەو رێبازی سیاسیی خەباتی رزگاریخوازانەی خەڵكی كوردستان لەسەر بنەمای دیموكراسی و ئاشتیخوازی بووە، وەڵامی ئێمەش هەڵقوڵاوی فەرهەنگ و كلتووری ئاشتیخوازانەی خەڵكی كوردستانە واتە فەرهەنگێك نییە سیاسییەكان و دەسەڵاتداران دروستیان كردبێت، بەڵكوو فەرهەنگێكە لە تەواوی خەڵكی كوردستانەوە هەڵقوڵاوە".    

جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەشی دا: "هەرێمی كوردستان كار بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پێكەوەژیان دەكات لە ناوچەكە و بوونی ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەری وڵاتان و چەندەها كۆمپانیا و ئەنجامدانی كار و پڕۆژەكانیان هێمایەكە بۆ سەقامیریی هەرێمی كوردستان و نیشاندانی نیەتی ئاشتیخوازانەیەتی لەگەڵ وڵاتانی دونیادا".

هەر لە كۆنفڕانسەكەدا، میدالیای ئاشتی و رێزلێنان بەخشرایە هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەكی زۆری بەشداربووانی كۆنفڕانسەكە.

 




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact