Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 2 JUN 2020 18:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی راگه‌یاند، كه‌ پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزانی له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی هه‌ولێر، كوشتووه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:

رێکه‌وتی ٢٠١٩/١٠/٣ له‌ نزیک گوندی (پیرڕه‌‌ش)ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشمانه‌وه‌ دۆزراونه‌وه‌ که‌ به‌ گوللـه‌ کوژرابوون.

دوای لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی "به‌ڵگه‌ی تاوان" له‌لایه‌ن تیمه‌ تایبه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا تاوانباره‌که‌‌ ده‌ستیشان بکرێت و  له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیر بکرێت.

به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان و دانپێدانانی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (ف . ک . ر) ئێواره‌ی ٢٠١٩/١٠/٢ هه‌ستاوه‌ به‌ کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که‌ پێکهاتوون له‌ باوک و دایکێک و سێ له‌ منداڵه‌کانیان، که‌ ئه‌م خێزانه‌ کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون.

تاوانبار (ف . ک . ر) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که‌ به‌ناوی (بسام حسین رسول)ی به‌ گوللـه‌ کوشتووه‌، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سولین محمد نزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن ١١ساڵ، روشکا ٧ساڵ و محمد ٥ساڵ).

لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر

٢٠١٩/١٠/٤




دوایین هەواڵەکان

ڕێبوار ھادی: لەم مانگەدا ھەرێم و بەغدا ڕێککەوتنی کۆتایی ئیمزا دەکەن

TUESDAY, 02 JUNE 2020 18:06:38

بەغدا – KDP.info -  لە چەند مانگی ڕابردوودا دانوستانی ورد دەربارەی پرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە و سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لەم مانگەدا ڕێککەوتنی کۆتایی دەکرێت.

 

"ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی بڕیار لە پشکداریکردنی دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان دەدات"

TUESDAY, 02 JUNE 2020 17:06:15

هەولێر- KDP.info -  بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت، گوتەبیژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ئەمڕۆ فراکسیۆنەکەیان بڕیار لە پشکداریکردن دەدات.

 
وه‌زیری ناوخۆ: ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كۆرۆنا نییه‌ ڕووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه‌

TUESDAY, 02 JUNE 2020 17:06:52

هەولێر– KDP.info-  ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و ته‌ندروستی و پارێزگارەکان ڕایگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان پابه‌ند نه‌بوون به‌ ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ قه‌زای پێنجوێن و پارێزگای سلێمانی، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان ده‌ركرد و، ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاره‌كان بڕیار درا پێداچوونه‌وه‌ به ‌به‌یانی ژمارە 28دا بكه‌ین و ده‌سه‌ڵات بده‌ینه‌ پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان كارئاسانی بكه‌ن، به‌ڵام ڕێكاری توندی خۆپارێزی پێڕه‌و بكرێت، هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات سزای توند بدرێت.''

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

TUESDAY, 02 JUNE 2020 16:06:19

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/6/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز ماتیو توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

TUESDAY, 02 JUNE 2020 16:06:44

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ٦ـی ٢٠٢٠ سەرۆك مەسعود بارزانی لە بارەگای خۆی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە بەڕێز ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەغدا کرد.



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP