Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 8 JUL 2025 14:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا دۆخی عێراق تاتوێ ده‌كه‌ن‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ به‌ڕێز برایان مەکفیتێرز جێگری نوێی سەرۆکی نێردەی ئەمەریکا لە عێراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پرسی نه‌وت و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و گرنگییان بۆ سه‌قامگیریی عێراق و دیالۆگی ته‌كنیكیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان گفتوگۆ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 11/9/2019 له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ چوو و به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز مەکفیتێرز خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی به‌ كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و ‌هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌ جیاكانی عێراق و هه‌ماهه‌نگیی به‌غدا و هه‌ولێر له‌ بواری ئاسایشدا.

هه‌ردوولا دۆخی ئێستایان هه‌ڵسه‌نگاند و بیروڕایان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرد. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد كه‌ له‌ هه‌ردوولا خواستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه‌ و شانده‌كان سه‌ردانی یه‌كترییان كردووه‌، هه‌روه‌ها چڕكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌وڵه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ پێویست و گرنگ زانی.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەباح محەمەد ڕەسووڵ) دەکات

TUESDAY, 08 JULY 2025 12:07:21

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەباح محەمەد ڕەسووڵ)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

 
هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییەکانی

TUESDAY, 08 JULY 2025 11:07:04

ئاشنا بابان  

 
وەزیر لە ڕێگەی KDPیەوە باسی ئەو شوێنانە دەكات كە زیاتر پەرەیان پێدەرێت

TUESDAY, 08 JULY 2025 10:07:51

ڕاپەڕین-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ KDP، باسی سێ پڕۆژەی گرنگی تەندروستی دەکات لە دھۆک و ڕانیە و چەمچەماڵ کە بڕی ١٢ ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە، ئاماژە بەوەش دەکات کەرتی تەندروستی لە قەزاکان زیاتر پەرەی پێ دەدرێت.

 
پارتی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە کەرکووک باسیان لە کاری هاوبەش کرد

MONDAY, 07 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان-عێراقیان کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا باس لە پەیوەندی لەمێژینەی هەردوو حزب و کاری هاوبەش کرا بۆ خزمەتی شاری کەرکووک و دەوروبەری.

مووسا ئه‌حمه‌د: ئەم ھەڵمەتە فراوانتر دەکەین

MONDAY, 07 JULY 2025 16:07:45

هه‌ولێر -kdp.info-  سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "ده‌زگا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ست پێكردووه‌ و هه‌نگاوی گه‌وره‌تریش ده‌نێین بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact