Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مونا قەهوەچی: لایه‌نه‌كان پشتیوانیی خۆیان بۆ هەنگاوەكانی پەرلەمان دەربڕی
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەستیان كردووە بە سەردانیكردنی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و یەكەم سەردانیشیان بۆ لای (سەرۆك بارزانی) بوو، دواتریش سەردانی مەكتەبی سیاسیی پارتی و رۆژی دووشەممەش سەردانی یەكێتی و یەكگرتوو و بزووتنەوەی گۆڕانیان كرد، سكرتێری پەر‌لەمانیش دەڵێ، بەردەوام دەبن لە سەردانەكانیان بۆ لای تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و دەیانەوێت لایەنەكان پشتگیری لە هەنگاوەكانی پەرلەمان و حكوومەت بكەن.

مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وەكو دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، دەستمان كردووە بە سەردانیكردنی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بە مەبەستی دروستكردنی كۆدەنگی لەسەر كۆمەڵێك بابەتی چارەنووسساز، لەوانەش دیالۆگ لەگەڵ بەغدا بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێم و، هەروەها هەماهەنگیی زیاتر بكرێت لە نێوان پەرلەمانی كوردستان و نوێنەرانی كورد لە بەغدا و، هانی لایەنە سیاسییەكان بدرێت بۆ ئەوەی بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەن، لەگەڵ پڕۆژەیاسای چاكسازی و، نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، كە دەمانەوێت لەم خولەدا ببینە خاوەنی دەستوور، بۆ ئەم مەبەستەش داوامان كردووە زەمینەسازییەك دروست بكرێت و پاڵپشتمان بن".

قەهوەچی ڕاشیگەیاند: "لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبین لە سەردانەكانمان و، ئەو لایەنانەی سەردانیشمان كردوون، دەستخۆشییان لێمان كردووە، كە كار بۆ ئەم پرسە نشتیمانی و گرنگانە دەكەین و، پشتیوانیی خۆشیان دەربڕی بۆ هەنگاوەكانی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و پڕۆژەیاسای چاكسازی و نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، هاوڕاش بوون لەگەڵمان لەسەر ئەوەی پێویستە پرسە نشتیمانییەكان لە سەرووی بەرژەوەندیی حیزبەكانەوە بێت".

سكرتێری پەر‌لەمانی كوردستان باسی لەوەش كرد، وەكو پەرلەمان ئەولەوییەت دەدەن بە پڕۆژەكانی حكوومەت. گوتیشی: "هەماهەنگییەكی باش لە نێوان پەرلەمان و حكوومەتدا هەیە و، لە ئێستاشدا حكوومەتی هەرێم كار لەسەر ژمارەیەك پڕۆژەیاسای گرنگ دەكات و لەنێویشیاندا پڕۆژەیاسای چاكسازییە و داوامان كردووە یەكەم پڕۆژەیاسا بێت حكوومەت بۆمانی ڕەوانە بكات، كە ئەولەویەتی پێ دەدەرێت لەلایە‌ن خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانەوە، هەر كاتێكیش حكوومەت پڕۆژەی چاكسازیمان بۆ ڕەوانە بكات، لە پەرلەمان كاری لەسەر دەكەین، بۆ ئەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان سوودمەند بن لەم جۆرە پڕۆژەیاسایانە".

 

نەشوان بەرزنجی




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact