هەولێر-KDP.info- له په‌یامێكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانیانى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ربه‌لا كرد و ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشوازى له برینداران ده‌ربڕى، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قو‌ربانییانى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ین كه له ئه‌نجامى قه‌ره‌بالغى و به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتنى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمێكى ئایینیى شیعه، زیاتر له (30) كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و به ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون.
له دڵه‌وه هاوخه‌م و هاوسۆزیانین و خواى مه‌زن دڵنه‌واییان بداته‌وه، هیواى به‌هه‌شت بۆ قوربانییان و زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كى پزیشكى و پێشوازى له برینداران ئاماده‌یه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
10/9/2019