باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مه‌قامبێژ میقداد محه‌مه‌د عومه‌ر ده‌کات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو میقداد محەمەد عومەر
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی مەقامبێژی دیاری كوردستان (میقداد محەمەد عومەر)ـمان پێگه‌یشت.
مامۆستا میقداد محەمەد عومەر، لە هونەری وتنی مەقامدا خزمەتێكی بەرچاوی رەسەنایەتی هونەری میللی كردووە و لە دوای خۆیشی خەرمانێك لەو هونەرە مەزنەی بۆ گەلەكەی بەجێهێشتووە.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكار و هونەرمەندانی كوردستان بەتایبەتی هونەرمەندانی شاری كەركووك ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انالله و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
------------------------------------------------------------------
پرسەنامەی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز محەمەد رەشید لهۆنی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز محەمەد رەشید لهۆنی
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خاتوو(فەریدە عەبدولغەفور)ـمان پێگه‌یشت.
خاتوو(فەریدە عەبدولغەفور)ـی هاوژینتان وەك زۆرێك لە ئافرەتانی كوردستان لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەڕێزتان لەپێناو نەتەوە و نیشتمانەكەیدا هاوشانتان بووە وەك ژنە پێشمەرگەیەك.
هاوبەشی خەممان بە بەڕێزتان و خانەوادە سەربەرزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانتان دەكەین.
له خودای مه‌زن داواكارین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انالله و انا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی