هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كرد و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه كۆبووه‌وه و له وتارێكدا كه ئاراسته‌ی كردن، رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ین جارێكی دیكه خوێنی كورد به ده‌ستی كورد بڕژێت. گوتیشی: پێویسته خزمه‌تی زیاتری ئه‌م ناوچه‌یه بكرێت، چونكه له سه‌رده‌می شۆڕشدا خه‌ڵكه‌كه‌ی زه‌حمه‌تییه‌كی زۆریان كێشاوه.
له وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی باڵه‌كایه‌تییه‌وه گوتی: "ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌ڤه‌رێكی زۆر به بایه‌خه بۆ ئێمه. باره‌گای سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول لێره بووه. خه‌ڵكێكی زۆر دڵسۆز و زۆر به بیروباوه‌ڕ په‌روه‌رده كراوه له‌م ناوچه‌یه و زه‌حمه‌تێكی زۆریان كێشاوه و فشارێكی زۆری دوژمنیان له‌سه‌ر بووه. شه‌و و رۆژ ته‌یاره له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه سووڕاوه‌ته‌وه و گونده‌كانی بۆردومان كردووه و له بن ئاگری تۆپخانه‌ی دوژمن بوون. خه‌ڵك خۆڕاگر بوو. زۆر پابه‌ند بوون به یاساكانی شۆڕش و شۆڕ‌شیان به موڵكی خۆیان ده‌زانی. خه‌ڵكێكی زۆر زۆر ره‌وشت به‌رز بوون. 10 ساڵ ئێمه لێره بووین، شوێنی كه تۆزێك كه دوكانی لێبوایه و شوێنی حه‌وانه‌وه بوو، گه‌ڵاڵه بوو، یه‌ك دزی لێكرا و خه‌ڵك خۆی نه‌یانهێشت ئه‌و كه‌سه له گه‌ڵاڵه بمێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوژمن زۆر هه‌وڵیدا جاسووس درووست بكات له‌م ناوچه‌یه، پێی نه‌كرا. زۆر هه‌وڵیدا شۆڕش لێره تێك بدات، چونكه ده‌یزانی ئه‌گه‌ر لێره تێكبچێت له شوێنه‌كانی دیكه‌ش تێكده‌چێت".
سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌وه گوتی: "له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌كی رێك‌وپێك بۆ ئه‌م ناوچه‌یه دابنرێت. حكوومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تگوزاری باشتر پێشكه‌ش به‌م ناوچه‌یه بكات".
ئه‌وه‌شی گوت: "پێمخۆشه خۆتان له‌گه‌ڵ قائیمقام و ریش سپیانی ناوچه‌كه، ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه بۆ ئێمه ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئیشێكی جدییان له‌سه‌ر بكه‌ین. ده‌بێت خزمه‌تی زۆری ئه‌م ناوچه‌یه بكرێت، پێویسته قه‌ره‌بووی زه‌حمه‌تییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به خزمه‌تگوزاری باشتر بكرێته‌وه".
له كۆتایی وته‌كانیشدا، سه‌رۆك بارزانی گوتی: "جارێكی دیكه خۆشحاڵم كه ده‌رفه‌ت ره‌خسا بێمه خزمه‌ت ئێوه و جه‌ژنتان پیرۆز بێت. ئێمه نیگه‌رانیشین له‌و وه‌زعه ناله‌باره‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كان درووست بووه. هه‌ندێكجار تۆپباران و بۆردومانی ئێران و توركیا، ئه‌گه‌ر لێره به‌هانه نه‌درێت، نه تۆپباران ده‌كرێت و نه بۆردومان، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت عیلاجی ئه‌م وه‌زعه بكرێت به شێوه‌یه‌ك ئیتر خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره چیتر باجی ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره نه‌ده‌ن. ئێمه خه‌ریكین، به شێوه‌یه‌ك كه نابێت خوێنی كورد به ده‌ستی كورد بڕژێت. به‌ڵام پێویسته موراعاتی وه‌زعی هه‌رێم بكرێت. ته‌نیا شوێنه كه ئومێدی خه‌ڵكه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئومێده نه‌ما هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت".