Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 25 JAN 2020 23:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ڕێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌ته‌كان ستایشی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی بۆ 13هه‌زار كه‌مئه‌ندامان دا. به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌كانی كه‌مئه‌ندامان ده‌ڵێن، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت زۆر له‌ جێگه‌ی خۆی بوو، ئومێدیان به‌ كابینه‌ی نوێ هه‌یه‌.

 

سامان حوسێن، سه‌رۆكی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، له‌وبارەیە‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، مه‌سروور بارزانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، له‌ به‌ره‌جه‌ژنانی قورباندا بڕیارێكی زۆر باش و گرنگ بوو، ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین".

 

له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، کە گرنگیی تایبه‌ت به‌ خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌ته‌كان ده‌درێت و كار ده‌كرێت بۆ باشتركردنی ژیانیان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان.

 

سامان حوسێن گوتیشی: "به‌ڕاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌ورەییی خۆی پێشان دا کە ئه‌و زوڵمه‌ی له‌ كه‌مئه‌ندامان كرابوو، هه‌ڵیوه‌شانده‌وه‌ و شایسته‌ی داراییی کەمئەندامانی گەڕاندەوە، به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ماوه‌ بۆ جه‌ژن، بۆیه‌ داواش  له‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بڕیاری باشتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌مئه‌ندامان ده‌ربكات و بڕگه‌كانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان بخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە".

 

دلێر ڕه‌فیق، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژین، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ی شه‌ش مانگ بوو مووچه‌ی 13هه‌زار كه‌مئه‌ندام ڕاگیرابوو و حاڵه‌تێكی زۆر خه‌راپی نه‌فسیی له‌ناو كه‌مئه‌نداماندا دروست كردبوو، به‌وه‌ی دووباره‌ بدرێنه‌وه‌ به‌ لیژنه‌ی پشكنین، بۆیه‌ ئێستا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامه‌كان بڕیارێكی زۆر له‌ كاتی خۆیدا بوو".

 

ئه‌و 13هه‌زار كه‌مئه‌ندامه‌ی مووچه‌كانیان ڕاگیرابوو، له‌ دووه‌م پشكنینی پزیشكیدا کە بۆیان كرابوو، دیار کەوت ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییان له‌ 65% به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه‌.

 

دلێر ڕه‌فیق گوتی: "داوا له‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی له‌ ساڵی 2014 مامه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامییان پێشكه‌ش كردووه‌ مووچه‌یان بۆ بكرێت و له‌ چاوه‌ڕوانیی زیاتردا نه‌هێڵدرێنه‌وه‌".

 

ڕه‌فیق ده‌ڵێ: "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی ١٣هه‌زار كه‌مئه‌ندام سه‌ره‌تای ئه‌و به‌ڵینه‌یه‌ کە كاك مه‌سروور له‌ كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا به‌ كه‌مئه‌ندامانی داوه‌ بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ژیانیان، چاوه‌ڕوانی كاری زۆر گه‌وره‌ له‌ به‌ڕێزان، سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین، کە بڕیاری تری به‌دوودا بێت بۆ باشتركردنی ژیانی كه‌مئه‌ندامان و، جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره‌ 22ـی ساڵی 2011 چاوی پێدا بخشێندرێته‌وه‌ و بڕگه‌كانی جێبه‌جێ بكرین".

عه‌زیز هه‌ورامی




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

SATURDAY, 25 JANUARY 2020 18:01:55

هەولێر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2020/1/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان و مەولود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

حیتو: مووچەی کرێکارانی ناکارامە زیاد دەکرێت

SATURDAY, 25 JANUARY 2020 17:01:32

هەولێر -KDP.info- دوای ئەوەی پێداچوونەوەی بۆ کرا، بڕیار درا مووچەی کرێکاران زیاد بکرێت و بەڕێوەبەرێکی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش ئاشکرای کرد، لە ھەرێمی کوردستان ٨٥ ھەزار کرێکار تۆمار کراون و چاوەڕێی بڕیاری سەرۆکی حکوومەتن بۆ زیادکردنی مووچەکانیان.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق دەکات

SATURDAY, 25 JANUARY 2020 16:01:59

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە ٢٥/١/٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نەجاح ئەلشەمەری وەزیری بەرگری عێراق کرد.

نادر ڕۆستی: پێشبینیی ھاتنی چوار ملیۆن گەشتیار دەکرێت

SATURDAY, 25 JANUARY 2020 15:01:23

هەولێر -KDP.info- ڕۆژانی ڕابردوو دەستەی گشتیی گەشتوگوزار پلانی ئەمساڵی بۆ کەرتی گەشتوگوزار ئامادە کرد و گوتەبێژی دەستەکەش ئاشکرای کرد، ئامادەکاری دەکەین بۆ ھاتنی چوار ملیۆن گەشتیار و چەندین پڕۆژەی گەشتیاری جێبەجێ دەکرێن.

 

گەردی: ئاستەنگ بۆ دادگای فیدڕاڵی پەیدا بووە

SATURDAY, 25 JANUARY 2020 15:01:32

هەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاندووە لەمەدوا کار بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی ناکرێت، بەھۆی نەبوونی دادوەری پێویست لە دادگاکە و پسپۆڕێکی یاساش دەڵێ، بەھۆی کەمیی دادوەرەوە دادگای فیدڕاڵی دەسەڵاتی یەکلاکردنەوەی بابەتە ھەستیارەکانی نییە.

 



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP