Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 23:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری گەڕاندنەوەی مووچەی زیاتر لە 13 هەزار کەمئەندامی دا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، له‌ ناویاندا بڕیاریدا مووچه‌ی 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بگێڕێته‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/8/7 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە.
سەرەتا سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (71/2009) لە 28/7/2019 تایبەت بە راڤەکردنی ماددەی(140)ـی دەستوور کرد، کە تێیدا بڕیاردرا بە زیندوومانەوەی ماددەی ئاماژەپێکراو. لەو بارەیەوە بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە ئەنجوومەنی وەزیران درا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوون و گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بۆ دانانی رێکارەکانی جێبەجێکردنی ماددەی 140 بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی.
پاشان کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لە بارەی داڕشتنی میکانیزمێکی پێویست کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕگەی هەشتەم لە بەشی چاکسازی لە هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە چاکسازی لە سیستەمی باج، بە جۆرێک دادپەروەری لە وەرگرتنی باج هەبێت، هەروەها گرتنەبەری هەموو رێکارێکی یاسایی و کارگێڕی بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج.
ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لە سەر گرنگی باجدان کردەوە، کە پێویستە هەموو ئەو لایەن و کەس و کۆمپانیایانەی قەرزداری حکوومەتن و ئەو باجانەی لەسەریانە بە شێوەیەکی یاسایی بدەن.  هەروەها پێویستە باجەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە رووی یاسایی و کارگێڕییەوە رێکبخرێنەوە بە شێوەیەک دادپەروەری  لە باجداندا هەبێت و ئاستی بژێوی و داهاتی تاک لە بەرچاو بگیرێت. هەروەها رێگە بگیرێت لە خۆدزینەوە لە دانی باج و ئەو یاسایانەش هەموار بکرێنەوە، کە لەوبارەیەوە رێگرن.

بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکه، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی پێداچوونەوە بە لیستی ئەو کەسانەی بە ناوی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت تۆمارکراون و سوودمەندبوون لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی. لەمبارەیەوە کۆبوونەوەکە بڕیاری دا هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی پێداچوونەوە، بڕیاری گەڕاندنەوەی مووچەی زیاتر لە 13 هەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتی دا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە کاروباری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تاوتوێ کران و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.
ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەته‌كانی ناوخۆ و شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکەی راسپارد، کە پێشوازی گەرم و ئاسانکاری پێویست بۆ گەشتیاران بکەن، كه‌ بە بۆنەی جەژنەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact