د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود
له ناونیشانی ئه‌و وتاره‌دا، (هه‌ولێر و به فرانكفۆن بوون)، خوێنه‌ری ووریا له‌وه تێگه‌یشتووه كه هه‌ولێر به ته‌نیا هه‌ر مه‌به‌ست لێی شاری هه‌ولێر نییه، به‌ڵكو به مانای پرس و پایته‌خت و ناوه‌ندی بریاری سیاسیی و ئاینده‌یی كوردستانیشه و بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌بات و تێكۆشانیش، له دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌ولێر، وه‌ك ناوه‌ندی بریار له به‌رامبه‌ر به‌غدا، تاران، ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق له زۆر لایه‌نه‌وه ئارامتر و بۆ مرۆڤایه‌تی و پێكه‌وه ژیان به‌خشنده و شیاوتره. ئیدی با نه‌یاران، ناحه‌ز و پیلانگێڕانیش له ته‌شكی ته‌ڕی خۆیان بده‌ن .
ئه‌م وتاره‌ش (هه‌ولێرو به‌فرانكفۆن بوون) دوای وتاری پێشوومان (هه‌ولێر و به‌جیهان بوونێكی تر) دێت له قۆناغی واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی به ده‌سته‌خوشك بوونی هه‌ولێر و پاریس ده‌دوێت، كه رۆژی 15-7-2019 له‌لایه‌ن ئان ئیێدانگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر واژۆكرا.
بۆ مێژوو، ده‌بێ هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی وتاری پێشوومان ( هه‌ولێر و به جیهان بوونێكی تر) لێره بیخه‌ینه‌وه به‌ردیدی خوێنه‌ران، له‌وانه :
له‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ له‌وڵاتی ئۆگه‌ندا رێكخراوی كۆنفیدراسۆنی پایته‌خته فرانكفۆنییه‌كان، به ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگار، هه‌ولێریان به ده‌سته‌خوشكی پاریس قبوڵ كرد.
دوای ئه‌وه‌ی پاریس و هه‌ولێر ده‌بنه ده‌سته‌خوشكی یه‌كتری، هه‌ر له وتاره‌كه‌ماندا چه‌ند كۆدێكی گرنگی نێوان فه‌ره‌نسا و كوردستانی باشوورمان بۆ خوێنه‌ران دركاندووه، كۆده‌كان هه‌ندێكیان هه‌ر له سه‌رده‌می سایكس پیكۆوه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن تا پێداگیری و پشتیوانی پاریس له بریاری نێوده‌وڵه‌تی، پاراستنی ناوچه‌ی ئارام و دژه فرین و هێلی 36 و سه‌ردانی خاتوو دانیاڵ میتران و له سه‌ره‌تای ساڵانی یه‌كه‌می راپه‌ڕینی ئازاری 1991 و پاشان هاتنی داعش و به‌م دوادواییانه‌ش سووتانی كه‌نیسه‌ی نوتردام و به ده‌سته‌خوشك بوونی هه‌ولێر و پاریس و رووداوه تیرۆرستییه‌كه‌ی كافتریای هۆقه‌باز، هه‌موویان شان و شكۆی هه‌ولێریان به‌رز راگرتووه، مه‌گه‌ر له هه‌ندێ رووداودا، ئه‌م شان و شكۆ به‌رزه زامداربووبێ، وه‌ك ئه‌و رووداوه تیرۆریستییانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌و شاره كراون، یا له به‌خشنده‌یی شاره‌كه، بۆ ناوچه و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان زیانی پانتایی جوگرافی بۆ هه‌ولێریش لێكه‌وتبێته‌وه، به نموونه پیاده‌كردنی هه‌ردوو هێلی( 36 و پی ئێم ئیف و ..تد)هه‌موو ئه‌مانه هیچیان له شان وشكۆی هه‌ولێریان كه‌م نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیان و گه‌شه سه‌ندنی به‌رده‌وام و كه‌لتوری یه‌كتر قبوڵ كردن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ولێریان جوانتر و قه‌شه‌نگتر نیشانی جیهان داوه.
له‌دوای سه‌ردان و میوانداری كردنی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆشكی ئێلیزێ له لایه‌ن سه‌رۆك ئیمائیڵ ماكرۆن، له رۆژی 10-7 ، فه‌ره‌نسا و كوردستانی عێراق ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه گرنگه‌ی پێشتر پێكه‌وه‌ی گرێدابوون، پاریس ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی پته‌وتر و به‌بایه‌ختر پێشانی جیهان دا.
له‌كاتێكدا، پاریس ناوه‌ندێكی سیاسی و ئابووری و كلتوری جیهانییه و پێنجه‌مین گه‌وره شاری جیهانییشه و پێته‌ختی شاره فرانكفۆنییه‌كانه، وا هه‌ولێریش به ده‌سته‌خۆشكی خۆی وه‌رده‌گرێ، به گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كۆنفدراسیۆنی پایته‌خته فرانكفۆنییه‌كان هه‌یه‌تی، به تایبه‌تیش له بواری درێژخایه‌نی ئابوری و ژینگه‌یی و كلتوری و ... ئه‌وا جۆره كاركردن و هه‌ماهه‌نگییه‌كی هاوبه‌ش له نێوان پایته‌خته فرانكۆنییه‌كان دێنێته دی كه بۆ ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت زۆر گرنگ و مێژووی و سه‌رده‌میانه‌ن.
له كاتێكدا ئه‌م چه‌ند په‌یڤه‌ی ئه‌م وتاره ده‌نووسین، ئه‌م وته‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌مان له‌به‌ر چاوه، كه دوای بینینی سه‌رۆك ماكرۆن، له رۆژی 12-7-2019 له دیداریدا له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردی هه‌ر له پاریس گوتی :
گه‌ر رۆڵی فه‌ره‌نسا نه‌بووایه، دیارنه‌بوو كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌چوو.
ئه‌م وته‌یه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوێنێی دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و بۆ ئێستا و ئاینده‌ش گه‌لێ گرنگ و مه‌زن و پڕبایه‌خه، له مانایێ زیاتر و له ئاماژه‌یێكیش زیاتر هه‌ڵده‌گرێ.
پیرۆزه هه‌ولێر بۆ به فرانكفۆنبوونت، بۆ جارێكی دیكه به جیهان بوونه‌وه‌ت.
سوپاس پاریس، سوپاس كۆشكی ئێلیزێ كه هه‌میشه ده‌رگات بۆ سه‌رۆك و رابه‌رمان، بۆ پرس و خه‌م و مه‌ینه‌تیی و دۆستایه‌تی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر پشت بووه، سوپاس ئێلیزێ كه هه‌ردوولای ده‌رگات، بۆ ئێمه كراوه بووه.