Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 JUL 2025 21:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

موبارەك: تەعریبكردن جگە لە دەرەوەی كەركووك لە سەنتەریش بە چڕی دەستی پێكردووە
| KDP.info


كەركووك -KDP.info- بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركووك گوتی، پڕۆسەی تەعریب لە شاری كەركووك بەردەوامە و لە ئێستادا جگە لە دەوروبەر، پڕۆسەكە لەناو شاری كەركووك بە شێوەیەكی چڕ دەستی پێكردووە، هەروەها توركمانیش لە تەلەعفەرەوە توركمانەكان بۆ ناحیەی تازە لە سنووری كەركووك دەگوازنەوە.

مەھدی موبارەك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی تەعریب  لە سنووری پارێزگای كەركووك بەردەوامی ھەیە و ئێستا جگە لە دەرەوەی شار، لە ناوسەنتەری شاری كەركووكیش بە شێوەیەكی چڕ دەستی پێكردووە و عەرەب بۆ سەر زەویی زیادەڕۆ ھاوردە دەكرێت و ئیدارەش ھەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكات لە گواستنەوەی ناسنامە و پسوولەی خۆراك".

موبارەك گوتیشی، تا ئێستا ئامارێكی ورد نییە، بەڵام ژمارەیەكی یەكجار زۆری عەرەب ھاوردە كراون و پڕۆسەكە بە ھەموو شێوەیەك بەردەوامە و رانەگیراوە، چونكە مەبەستیانە زۆرترین عەرەب ھاوردە بكەن، بۆ ئەوەی رێژەی عەرەب لە كەركووك زیاتر بێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، جگە لە ھاوردەكردنی عەرەب، توركمانیش بە ھەمان شێوە توركمانەكانی تەلەعفەر بۆ ناحیەی تازەی سەر بە پارێزگای كەركووك دەگوازنەوە و لەوێ نیشتەجێیان دەكەن، چونكە دانیشتووانی ئەو ناحیەیە زۆرینەی توركماننشینن.

 

بڵندئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:46

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی رایگەیاند 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:58

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:59

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 5ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact