Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 JUL 2025 22:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وه‌زاره‌تی کارەبا: پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک لە ھەولێر سەرکەوتووانە بەڕێوە دەچێت
| KDP.info


‎ھەولێر-KDP.info- دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا کراوە. بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێریش زانیاری لەم بارەیەوە دەخاتە ڕوو و ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم پێوەرەکان لە ڕێگەی تۆڕێکەوە بە سەنتەری ناوەندییەوە دەبەسترێنەوە و ھیچ کەسێکیش ناتوانێت زێدەڕۆیی بکاتە سەر کارەبا.

‎دوای تەرخانکردنی گوژمەی پێویست و جێبەحێکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا و پەسەندکردنی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، ئەو پرۆژەیە ڕێکارە یاسایییه‌كانی گرتووەتەبەر و دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

‎ئەندازیار حوسێن حەمەد، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەک بۆ سەرجەم بەکاربەرانی وزەی کارەبا لە پارێزگای ھەولێر چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە لە ڕێگەی سیستەمێکی تازەی پێشکەوتووەوە پێوەری ھەر بەکاربەرێک بە سەنتەری ناوەندییەوە دەبەسترێتەوە."

 ناوبراو دەڵێت: "ئەو پێوەرە لە ستوونی کارەبای گەڕەک و کۆڵانەکان ھەڵدەواسرێت، بۆیە ھاووڵاتی بەئاسانی ناتوانێت دەستکاری بکات، چونکە پێوەرەکە بەتەواوی داتا و زانیارییەکانی لە لایەن سەنتەری ناوەندییەوە کۆنترۆڵ کراوە و هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك دەستکاری بکات، شەش ماڵ لە یەک کاتدا کارەبایان دەبڕێت، ئه‌وكات ده‌زانرێت كام به‌كارهێنه‌ر ده‌ستكاریی پێوه‌ره‌كه‌ی كردووه‌، چونكه‌ له‌ ھەر سندووقێکدا دوو تا شه‌ش پێوەری زیرەک هەیە."

 ئەندازیار حوسێن حەمەد ڕوونیشی كرده‌وه‌، كه‌ بەھۆی ئەم پێوەرە زیرەکەوە ھەموو جۆرە سەرپێچی و زیادەڕۆییەک کە دەکرێتە سەر کەرتی کارەبا کۆنترۆڵ دەکرێت، جەختیشی لەوە کردەوە، بە کاتێکی کەم و بە شێوەیەکی دروست پێوەرەکان دەخوێندرێنەوە، چونکە پێشتر دەبووایە کارمەندان ھەموو ماڵێک و شوێنێک بگەڕێن کە ڕەنگە ژمارەکان بەھەڵە تۆمار كرابان.

‎بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر ئەوەیشی خستە ڕوو، کە لە چەند شوێنێکی ناوشاری ھەولێر، لەوانەش ناوچەی پیشەسازیی باشوور و تایەفرۆشان ئەو پێوەرە زیرەکە بەستراوە، ئێستاش کار لە گەڕەکی ڕاستی دەکرێت، لەمەودوواش کاتژمێره‌کانی پێدانی کارەبا به‌ پچڕپچڕی نامێنێ، جگە لە گەڕەکەکانیش بۆ سەرجەم دامودەزگا پیشەسازی و بازرگانییەکان و شوێنە گشتییەکانیش دادەنرێت.

حوسێن حەمەد پێیشی وایە، ‎یەکێك لە سوودە گەورەکانی ئەو پڕۆژەیە، کۆنترۆڵکردنی بەکارھێنانی کارەبایە لە لایەن ھاووڵاتییانەوە، چونکە بە دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا، بەشێکی زۆر لە کێشە و گرفتەکان چارەسەر دەبن، لە ھەمان کاتدا بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات.

هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د

 




دوایین هەواڵەکان

دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای ھەولێر کەوتنە خوارەوە.

 

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا دەکات

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ھۆتێل ڕۆتانای شاری ھەولێر بەشداریی لە مەڕاسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

 
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سنووری شارەدێی وەرتێ.

ھەڵگورد شێخ نەجیب: دۆخی سنوورەکە ئارامە و ئەمڕۆ کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 17:07:04

سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە و ئاساییبۆتەوە، ئەو کێشەیەی کارەباش کە ھەبوو ئەمڕۆ چارەسەر دەبێت."

 
باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتان دەستنیشان دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:22

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی "لەسەر ئاستی عێراق دوو شوێن لە هەریمی کوردستان دیاریکراون کێبڕکێ دەکەن بۆ نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریی تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین ئەنجامی باش بەدەست بێنین."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact