هەولێر -KDP.info- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له گفتوگۆ‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌یه‌وێت گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا بچێته قۆناغێكی نوێوه.
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییە‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌رێمی کوردستان توانیویه‌تی له ناوچه‌یه‌کی پڕ له کێشه و ناسه‌قامگیردا پێگه‌ی خۆی دیاری بکات، بۆیه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له‌و کابینه‌یە کرد بۆ پته‌وکردنی سه‌قامگیریی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان."
فەلاح مستەفا گوتی: "پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەریمی کوردستان و ئەو قۆناغەی ئێستا، ده‌ستپێکی قۆناغێکی تازه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی."
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییە‌کانی ده‌ره‌وه ئاماژەی بە پیرۆزباییی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و یەکەم سەردانی ماسیۆ تووله‌ر، باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان كرد كه وه‌ك ده‌ستپێك لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی كۆبوونه‌وه‌یان كردووه. ئەمەریکا له ئاستی جیاوازدا پابه‌ندبوونی خۆی به هاوبه‌شی لەگەڵ کوردستان ده‌ربڕیوه و جەختی لە پشتیوانی بۆ کوردستان و گفتوگۆ‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا کردووه‌ته‌وه."
د. ڕێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "بۆمان ده‌ركه‌وتووه وڵاتانی جیهان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت گفتوگۆ‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كوردستان دابماڵدرێت له مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانی، كه له ده‌ستووری عێراقدا مافه‌كانی دیاری كراوه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له چێوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی به‌هێز بمێنێته‌وه و پشتیوانن بۆ گفتوگۆ‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا."
د. ڕێبوار بابكه‌یی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌وه سه‌لماندوویه‌تی کە له ناوچه‌كەدا قه‌واره‌یه‌ی سه‌ركه‌وتووه و ده‌كرێت كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كیی ناوچه‌كه بێت، چونكه ڕۆڵی باشی هه‌بووه له سه‌قامگیریی ناوچەکەدا."