Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 JUL 2025 04:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان: لەبەرچاوگرتنی مافەكانمان لە كارنامەی حكوومەتدا جێگەی دەستخۆشییە
| KDP.info


 

سلێمانی-KDP.info- ڕێكخراوەكانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە كوردستان، بە گرنگییەوە لە كابینەی نوێى حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانن، كە لە كارنامەی كابینە نوێیەكەدا بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، بڕگەی تایبەت بە داوا و مافەكان و ئاوڕدانەوە لە ژیانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان هەیە‌.

سامان حوسێن، سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە پەیامی بەڕێز كاك مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ خزمەتكردنی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ئاوڕلێدانەوەیان، هیوا و ئومێدمان هەیە سەرۆكوەزیران و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، كاری جیددی بكەن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، بۆ ئەوەی كۆتایی بهێندرێت بەوەی گوێ لە داوا و مافەكانمان نەگیردرێت".

حوسێن گوتیشی: "جێگەی دڵخۆشییە بۆمان كە سەرۆكوەزیران لە كارنامەی حكوومەتدا باسی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات، كە ئەمەش دەنگدانەوەیەكی گەورەی هەبووە لای كەمئەندامان، هەمیشە باسی چینوتوێژەكانی تری كۆمەڵگا كراوە، بەڵام باس لە كەمئەندامان نەكراوە، بۆیە ئەوە یەكەمجارە و 9ـیەمین كابینەیە كارنامەی حكوومەت باس لەوە بكات كاری جیددی بۆ كەمئەندامان دەكات، بۆیە ئومێدمان وایە لە واقیعدا جێبەجێی بكەن".

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كارنامەی كابینە وەزارییەكەی لە بڕگەی 9ـدا ڕایگەیاند، بە مەبەستی دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە، گرنگیی تایبەت بە كاروباری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەدەین.

ئەسمەر ستار، ئەندامی دەستەی باڵای كۆمەڵەی ڕۆژ لە سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هیوادارین ئەو تێڕوانین و چاوەڕوانییەی هەمانە لە حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، حكوومەتێكی زۆر باش و پڕكار بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بێت و، ببێتە خەمی ئەوان، كە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بە مافەكانمان بگەین".

ئەسمەر گوتیشی: "داوامان لە حكوومەتی هەرێم هەیە كە ڕێژەی یاسایی كە لە 5%ـە، خاوەن پێداویستیی تایبەت لە كاتی كردنەوەی دەرگای دامەزراندن دابمەزرێن، هەروەها لە كەرتی تایبەت بكرێتە مەرج ڕێژەیەك لە كارمەندانیان كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بێت،ڕێژەیەكی زۆری دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان لە خاوەن پێداویستیی تایبەت هەیە و وزەی زۆر باشیان هەیە، بەڵام دانەمەزراون و ڕێگەیان بۆ خۆش نەكراوە توانای خۆیان بخەنە خزمەتی گشتی، بۆیە داوای دامەزراندن لە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت دەكەین".

ئەو دەشڵێ: "پڕۆژەیاسای ژمارە 22ـی ساڵی 2011 وەك خۆی جێبەجێ نەكراوە، بۆیە داواكارین یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان جێبەجێ بكرێت و حەق و مافی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەموو بوارەكان لە بەرچاو بگیردرێت".

نزیكەی 100 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ناویان تۆمار كراوە و مانگانە هاوكاری لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرن.

وەحید سەعید، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی دهۆك، لای خۆیەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەگەڵ دەستبەكاربوونی سەروكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی جەنابی كاك مەسروور بارزانی، ژیانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان گۆڕانی بە سەردا دێت، واتا ئومێد زۆرە ئاوڕی جیددیمان لێ بدرێتەوە و مافەكانی كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و كورتەباڵاكان دەستەبەر بكرێن لەگەڵ بەرزراگرتنی شكۆی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و كورتەباڵا، بۆیە بەم بۆنەیەوە داواكارین لە جەنابی كاك مەسروور راوێژكارێكی تایبەتی هەبێ بو كاروباری توێژی خاوەن پێداویستیی تایبەت و كورتەباڵاكان، بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسانی داواكارییەكانمان بگەیەنینە دەستیان، بەڕێزیان لە نزیكەوە ئاگای لە رەوشی كەمئەندامان بێ لە هەرێمی كوردستان و بەم هەنگاوەش كەسانی خاوەن پێداوستیی تایبەت و كورتەباڵا، نزیك دەبنەوە لەوەی هەموو كات بە ئاسانی دەنگی خۆیان بگەیەننە دەسەڵات".

وەحید سەعید دەڵێ: "بە بوونی ڕاوێژكارێك بۆ كاروباری توێژی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەوكات ڕێكخراو و كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، بە ئاسانی دەتوانن پێوەندییان لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و خودی نەتەوە یەكگرتووەكان هەبێت، بۆیە ئێمە بە كابینەی نوێ گەشبینین".

عەزیز هەورامی




دوایین هەواڵەکان

جەخت لە گرینگی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک کرایەوە

TUESDAY, 01 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

 
ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact