هەولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز جۆن ویلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق به‌تایبه‌تی و ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و هه‌ردوولا دیالۆگ و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان وه‌ك تاكه ڕێگه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، به پێویستیان زانی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/5/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و به‌ڕێز مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و ڕاوێژكارى سه‌ربازى ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا كرد به‌تایبه‌تی كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كێشه چاره‌سه‌ر كران و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز ویلكس ده‌ستخۆشی له هه‌وڵ و ماندوبوونه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد. به‌ڕێز ویلكس پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران و پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ شوێنى خۆیان خسته ڕوو.تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئه‌نجام گه‌یشتنی گفتوگۆكان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه بوو.