Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 20:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاوێژكارێكی كۆمارییەكان: ئەمەریكا حیسابی جیاواز بۆ هەرێم دەكات
| KDP.info


 

واشنتۆن-KDP.info- دوای ئەوەی دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كوردستاندا كۆ بووەوە، ڕاوێژكارێكی كۆمارییەكانی ئەمەریكا، باس لە گرینگیی ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوە دەكات و دەڵێ، ئەمەریكا حیسابێكی زۆر جیاواز بۆ هەرێم دەكات.

دوێنێ چوارشەممە 9-1-2019، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، بە سەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان و بە جیا لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی كۆ بووەوە.

لەبارەی گرینگیی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان، زەردەشت تۆفیق بەگ، ڕاوێژكاری كۆمارییەكانی ئەمەریكا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكادا دوو وەزارەتی هەن زۆر گەورە و گرینگن، كە بریتین لە وەزارەتی دەرەوە و بەرگری، كاتێك وەزیری دەرەوە سەردانی شوێنێ دەكات، ئەمە خۆی گرینگییەكی تایبەتی هەیە، هەروەها وەزیری بەرگری و دەرەوە دەستەڕاست و چەپی سەرۆكی ئەمەریكان، واتا كاریگەرییان لەسەر سەرۆك هەیە، بۆیە سەردانی وەزیری دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان و چاوپێكەوتنی لەگەڵ گەورەبەرپرسانی هەرێم، گرینگییەكی تایبەتی هەیە لە سیاسەتی دەرەوەدا و، ئەمەریكایش وەك هاوبەشی سیاسەتەكانی، سەیری باشووری كوردستان دەكات، دەبێ بشگوترێ، چەندان وڵات هەن لە ناوچەكەدا هاوبەشی ئەمەریكاشن، بەڵام تاوەكو ئێستا لەسەر ئاستی وەزیری دەرەوە سەردانیان نەكراوە، بۆیە ئەو سەردانە دەستكەوتێكی گەورە دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان".

تۆفیق، ڕاشیگەیاند: "ئەمەریكا كە گرینگی بە ناوچەیەك دەدات و سەردانی دەكات، مانای وایە بەرژەوەندیی ئەمەریكا و هاوبەش و هاوپەیمانەكانی ئێمەی تێدایە و ئەو شوێنە سەقامگیری تێیدا جێگیرە، ئەمانە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكادا زۆر گرینگن".

دەشڵێ: "لە سەردەمی سەرۆك ترامپ، بەرژەوەندیی ئابووری هەندێك جار لە سەرووی بەرژەوەندیی سەربازییەوە دەبینرێ، بۆیە ئەو سەردانەی مایك پۆمپیۆ، لە رووی ئابوورییشەوە گرینگیی خۆی دەبێت".

ئەو ڕاوێژكارەی كۆمارییەكانی ئەمەریكا، هەروەها ئاماژەی دا، ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕاستەوخۆ دوای بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان، پەیامێكە بۆ بەرپرسانی بەغدا، كە ئەمەریكا حیسابێكی زۆر جیاواز بۆ هەرێم دەكات، بەرپرسانی بەغدایش تێدەگەن كە باشووری كوردستان و سەركردەكانیان، قورساییەكی سیاسیی تایبەتیان لای ئەمەریكا هەیە.

 

نەشوان بەرزنجی




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact