Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بڕیاری داخستنی ١٦٤ پاڵاوگەی نایاسایی دەرچوو
| KDP.info



هەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیاری داخستنی دەیان پاڵاوگەی نایاسایی و سەپاندنی ڕێنمایی بەسەر ژمارەیەکی دیکە دەرچووە و دەشڵێت، ئەگەر لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا دانەخرێن بە زەبری هێز دایاندەخەن.

 

لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥٠٠ پاڵاوگەی نەوت و گاز ھەن و بەشێکیان بەبێ مۆڵەتی ھیچ دەزگایەکی فەرمی کار دەکەن و بوونەتە سەرچاوەی ھەڕەشە لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان، ماوەی چەند ڕۆژێکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا ھەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ داخستنیان.

 

دکتۆر سامی جەلال، سەرۆکی لیژنەی باڵای داخستنی پاڵاوگەکان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە لایەن حکوومەتی ھەرێمەوە لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی بەندە و نۆ ئەندامی دیکە پێک ھاتووە و دەستمان بە کار کردووە بۆ داخستنی پاڵاوگە بێمۆڵەت و نایاساییەکان، لیژنەکە بۆ سەرتاسەری ھەرێمی کوردستانە و دوو لیست دراوەتە ئێمە."

 

سەرۆکی لیژنەی باڵای داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان ڕوونی کردەوە: "لە لیستی یەکەمدا ناوی ٢٨ پاڵاوگەی نەوت ھاتوون، کە ئەمانە مۆڵەتیان ھەیە بۆ کارکردن، بەڵام مەرجەکانی حکوومەت جێبەجێ ناکەن، لەبەر ئەوەی ھۆشداریمان داونەتێ لە کاتی دیاریکراودا پابەندی مەرجەکانی حکوومەت بن، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن."

 

دکتۆر سامی جەلال ئاماژەی بەوە کرد: "لە لیستی دووەمدا ناوی ١٦٤ پاڵاوگەمان بۆ ھاتووە کە ئەمانە بەبێ ھیچ یاسا و مۆڵەتێک کار دەکەن، ئێمەیش وەک لیژنە لای خۆمانەوە ئاگادارمان کردوونەتەوە لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا دابخرێن، ئەگەر بێت و لەو ماوەیەدا دانەخرێن ئەوە ھێزێکی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بە زەبری ھێز دایاندەخات و لەگەل زەوی یەکسان دەکرێن."

 

جەلال ھۆشداری دا لەبارەی ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن لەسەر کردنەوەی پاڵاوگەی نایاسایی و دەڵێت: "تا یەک پاڵاوگە مابێت ئێمە دەستبەرداری ئەرکی خۆمان نابین و بەبێ جیاوازی ھەموویان دادەخرێن، لەبەر ئەوەش، لیژنەی باڵا پێک ھاتووە و دەسەڵاتی دراوەتێ تا کەس ماف بە خۆی نەدات لە سەرووی یاساوە کار بکات و لەمەودوا ھەر پاڵاوگەیەک بکرێتەوە دەدرێتە دادگا."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact