Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 8 JUL 2025 10:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لایەنە سیاسییەكان: بۆ ئەوەی بەهێزتر بین، پێویستە بە پیر بانگەوازەكە‌ی سەرۆكەوە بچین
| KDP.info


 

ھەولێر-KDP.info- لایەنە سیاسییەكان، پەیامەكەی "سەرۆك بارزانی" بۆ ڕەوشی ئێستا زۆر بە گرینگ دەزانن و دەڵێن، "بۆ ئەوەی ببینە ژمارەیەكی بەهێزتر لەنێو هاوكێشە سیاسییەكانی عێراقدا، پێویستە هەموومان بەپیر ئەو بانگەوازەی "سەرۆك بارزانی"ـیەوە بچین".

سەرۆك بارزانی، رۆژی ١٥ی ٦ی ٢٠١٨، پەیامێكی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان كرد و ڕایگەیاند، "ھیوادارین دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسییەكان بەشداریی گفتوگۆیەكی بنیاتنەر بكەن بۆ گەییشتن بە چارەیەكی ئاشتیانە و گونجاو كە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر  بنەمای جێبەجێكردنی دەستوور بێت".

پەیوەست بە گرینگی پەیامەكە، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، غەفوور مەخمووری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "سەردەمەكە، سەردەمی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن و بەیەكەوەسازانە، دیارە ئەو پەیامەی "سەرۆك بارزانی"ـیش هەر لەو ڕوانگەیەوە هاتووە، چونكە بەڕێًزیان لە سەرەتاوە هەوڵی ئەوەی داوە ڕۆڵی نێوانگیری لە نێوان هەموو لایەنەكانی كوردستان و عێراقدا ببینێت و بەردەوام لە ڕوانگەیەكی نەتەوەیی و نشتیمانییەوە سەیری پۆستەكانی كردووە، بۆیە ئەگەر تێبینی بكەین، ئەو پەیامە جارێكی تر بانگهێشتی هەموو لایەنە سیاسییەكانی لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان كردووە تا بەیەكەوە بە دیالۆگێكی كراوە بكەونە سازانەوە بۆ ئەوەی مافی هەموو پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بێ".

مەخمووری ئاماژەیشی دا، "لە كوردستان پێویستیمان بە رێكخستنەوەی ناوەندی سیاسییە و پەیامەكەی "سەرۆك بارزانی"ـیش بۆ لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە، بۆیە پێویستیمان بە یەكڕیزی و یەكدەنگی و یەكگوتاری هەیە و، بۆ بەغداش پێویستە بە یەك گرووپ بچین، چونكە بەیەكەوە هێزێكی مەزنین و دەتوانین دەستكەوتی زیاتر بەدەست بێنین و مافە دەستوورییەكانمان زامن بكەین، بۆ ئەوەی ببینە ژمارەیەكی بەهێزتر لەنێو هاوكێشە سیاسییەكانی عێراقدا، پێویستە هەموومان بەپیر ئەو بانگەوازەی جەنابی "سەرۆك بارزانی"ـەوە بچین و دەبێت كاریش بكەین بۆ جووڵاندنی ئەنجامەكانی ڕیفراندۆمی كوردستان و وەكوو كارتێك بەردەوام لە دەستمان بێت بەرانبەر بەغدا".

هەر لە بارەی پەیامەكەی "سەرۆك بارزانی"ـیەوە، سكرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، محەممەدی حاجی مەحموود، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "پەیامی رێزدار كاك مەسعوود بارزانی، پەیامێكی گرینگە، چونكە كەسایەتییەكی كاریگەرە و رۆڵ و پێگەیەكی مەزنی هەیە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان بەبیر ئەو پەیامەوە بێن بۆ ئەوەی لێكنزیكبوونەوە دروست ببێت بە ئاڕاستەی چارەكردنی كێشەكان".

حاجی مەحموود گوتیشی، "یەكڕیزیی نێوماڵی كوردیش زۆر پێویستە و دەبێت هەموو لایەنە كوردستانییەكان یەكڕیز بن و ئەو هەوڵە بدەن، هەر چەندە تائێستایش یەكڕیز نین‌".

لای خۆشیەوە، سكرتێری حیزبی شیوعیی كوردستان، د. كاوە مەحموود، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، " هەموو پەیامێك كە باس دەكرێت، بۆ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق شتێكی باشە، ئەوەی لای ئێمە گرینگە لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان سەڕەرای ئەو ناكۆكی و جیاوازییانەی كە هەن سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و تێڕوانینیان بۆ ئەو ڕەوشە سیاسییە و ئاكامی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەبێت هەر هەموویان ئەوانەی كە چوونەتە هەڵبژاردنەوە، یەكتری ببینن و دانیشتن بكەن، خۆ ئەگەر ئەو دانیشتنە ڕاوێژكارییش بێت، بۆ ئەوەی بۆچوونەكانیان نزیك ببنەوە لە یەكتری، نزیكبوونەوەی بۆچوونەكانیش مانای ئەوە نییە جیاوازی نییە لە نێوان ئەو لایەنە سیاسیانەدا، جیاوازی هەر دەمێنێتەوە، بەڵام هەر بوار هەیە لەسەر هەندێ لە پرسە نشتیمانییەكان نزیكبوونەوە هەبێت لە بۆچوونەكاندا".

مەحموود دەشڵێ، "لایەنە سیاسییەكان دەبێت بۆچوونەكانیان بگۆڕن سەبارەت بە خوێندنەوەیان بۆ تابلۆی سیاسی، بۆ ئەوەی بتوانن پرۆسەیەكی سیاسیی نوێ دەست پێ بكەن، چونكە ئەو پرۆسە سیاسییەی كە ئێستا لە عێراقدا هەیە، لە قەیراندایە".

 

 نەشوان بەرزنجی

 




دوایین هەواڵەکان

پارتی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە کەرکووک باسیان لە کاری هاوبەش کرد

MONDAY, 07 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان-عێراقیان کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا باس لە پەیوەندی لەمێژینەی هەردوو حزب و کاری هاوبەش کرا بۆ خزمەتی شاری کەرکووک و دەوروبەری.

مووسا ئه‌حمه‌د: ئەم ھەڵمەتە فراوانتر دەکەین

MONDAY, 07 JULY 2025 16:07:45

هه‌ولێر -kdp.info-  سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "ده‌زگا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ست پێكردووه‌ و هه‌نگاوی گه‌وره‌تریش ده‌نێین بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر."

 
فه‌همی بورهان ناوه‌رۆكی ئه‌و نووسراوه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان كردووه‌ بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

MONDAY, 07 JULY 2025 15:07:45

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "بڕیاری به‌قه‌زابوونی قه‌ره‌ته‌په‌ و گواستنه‌وه‌ی دوو ناحیه‌ بۆ سه‌ر قه‌زاكه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌، ئه‌مڕۆ به‌ نووسراوی فه‌رمیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان له‌و پێشێلكارییه‌ یاساییه‌ ئاگادار كردووەته‌وه‌."

 
مەسروور بارزانی: پارتی هەمیشە بەرەو سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت

MONDAY, 07 JULY 2025 15:07:14

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 7/7، مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیری ئۆرگانەکانی پارتی کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی، تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکات

MONDAY, 07 JULY 2025 14:07:48

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 7ی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact