Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 17:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مه‌سروور بارزانی: ئێمه‌ ده‌ڵێین ئێستا كاتی سه‌ربه‌خۆییه‌
| KDP.info


واشنتن-KDP.info-  راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (مەسروور بارزانی) لە پانێڵی واشنتن لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کە تایبەت بە ریفراندۆم و سەربەخۆیی و داهاتووی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێ و بەردەوامی هەیە، دۆخی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنی هەرێم و شەڕی دژ بە تیرۆر و پرۆسەی ریفراندۆمی بۆ بەشداربووان شیکردەوە.

سەلماندمان کە دەتوانین ئیدارەی خۆمان بدەین
لە دەسپێکی گوتارەکەیدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (مەسروور بارزانی) لە قوڵای مێژوویەوە شیکردنەوەیەکی بۆ دۆخی عێراق و پێوەندی رژێمەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و بۆ ئامادەبووان روونی کردەوە کە، بەدرێژای مێژوو زۆر نادپەروەری رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، ئەگەر لە مێژوو بڕوانین لە عێراقدا تا ساڵی 1991 رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، لە تێکدانی گوندەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنفال و چەندان تاوانی دیکە، لە ساڵی 1991 دەرفەتێکی گونجاو بۆ کورد هاتە ئاراوە و حکوومەت و پەرلەمان دامەزران و کاری زۆرمان لەو پێناوەش کرد بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە توانای بەڕێوەبردنی خۆمان هەیە.لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا بیری هەمووانی هێنایەوە بە ورژاندنی بابەتێکی کاریگەر کاتێ گوتی، ئایا لەو کاتەی کورد ئەنفالکرا هیچ هەڵوێستێکی جیدییمان لە نەتوەیەکگرتووەکان نەدی، چونکە وەک کێشەیەکی ناوخۆیی سەیردەکرا، بەڵام کە (سەددام) کوێتی داگیرکرد کەچی ئەمەریکا هاتە دەنگ چونکە وتیان پێشێڵی دەوڵەتێکی دیکەی کردووە.

پێویستە خاڵێکی کۆتایی دابنێین
(مەسروور بارزانی) هاتە سەر پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەدوای ساڵی 2003 و نیشانی دا، لە دوای 2003 هەموو شتیکمان تاقیکردەوە لە عێراق، هەوڵماندا کە حکوومەتێکی تەوافقی دیموکراسی لە عێراقدا دروستبکەین و ئەوانەی کە لە ئێستا لە عێراق حوکم دەکەن زۆریان لەلایەن ئێمە لە پێشوودا پاڵپشتی دەکران کەچی ئێستا دژی هەرێمی کوردستان دەجوڵێنەوە.
لە گوتارەکەیدا (مەسروور بارزانی) لە باسی ریفراندۆمدا بۆ ئامادەبووان و رای گشتیی ئەمەریکا روونی کردەوە، ئێمە دەڵێن ئەوە دەرفەتێکە کە یەکسانی بەدەستبێنین کە مافێک مومارەسە بکەین کە تەواوی گەلان هەیانە تەنیا دەمانەوێ هاوشێوەی نەتەوەکانی دیکە مامەڵە بکەین، ئەگەر سەیری جارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەین بەڕوونی دیارە یەکێک لە ئامانجەکانی نەتەوەیە یەکگرتووەکان ئەوەیە سەقامگیری و هاوڕێیەتی و یەکسانی لەنێوان نەتەوە و گەلان دروست بکرێ، ئایا بۆ ئیمە ئەوە بووە؟ بۆیە هۆشداری دا، پێویستە خاڵێکی کۆتایی دابنێین بۆ ئەو خراپییە کارییە، ئێستاش کاتەکەیە ئەوانەیشی دەڵێن کاتەکە گونجاو نییە ئەی کەی گونجاوە؟ ئەی کە ئێمە ئەنفالکراین ئەی بۆچی کەس نەیگوت کاتی ئەوە نییە کورد ئەنفال بکرێ؟
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ئاماژەی بە هاتنی داعش کرد بۆ عێراق و گوتی، کە داعش هات و بەشێکی عێراقی گرت پێیان گوتین کە سەربەخۆیی گونجاو نییە! ئێستایش کە داعش شکاو، پێمان دەڵێن کاتەکە گونجاو نییە! بەڵام ئێمە کاتەکە خۆمان دروستی دەکەین و هەمان ئەو مافانە پەیڕەو دەکەین کە خەڵکی دیکە هەیانە.

ئەنجامی ریفراندۆم دەبێتە بنەمای گفتوگۆ
لەبارەی ریفراندۆمیشەوە (مەسروور بارزانی) رایگەیاند، ئەوانەی دەڵێن کە ریفراندۆم کێشە دەنێتەوە یان کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکای عێراق دەبێ، بۆ وەڵامی ئەمە دەبێ لەوە سەیربکەین کە داعش چۆن دروستکرا، کێشەی زۆر هەن کە رەگیان لە عێراقدا چەقیوە و ئەوانە هۆکارن کە داعش دروستبکرێ، ئەگەر رێککەوتنێکی جیدی هەبووایە و هەماهەنگی هەبووایە ئەوا داعش دروست نەدەبوو، بەر لە داعشیش قاعیدە هەبوو، داعش کۆتایی پێدێ، بەڵام شتیکی دیکە دێتە بوون، دەبێ چارەی راستەقینە بدۆزرێتەوە و کاتی ئەوە نییە بە تیۆری مامەڵە لەگەڵ کێشەکان بکرێ، ناکرێ وا سەرکەوتن بەدەستبێ کە سەیری یەکپارچەیی عێراق بکرێ، واتە هەڵەکان دووبارە دەبنەوە، بۆیە پێویستە ئێمە چارەی راستەقینە بدۆزینەوە و ئێمەش رێگەی خۆمان هەڵبژاردووە، ئێمە رێگەی جودامان لەگەڵ عێراق هەڵبژاردووە کە دیموکراسیە و بە دیالۆگ لەگەڵ بەغدا کێشەکانمانی پێ چارە بکەین کە ئێمە دڵنیایمان هەبێ لە جیهاندا بۆیە دەبێ ریفراندۆم ئەنجامبدرێ و ئەنجامەکەیشی دەبێتە بنەمای گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا.

داعش لە ئەنجامی شکستی سیاسی عێراق دروست بوو
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا رایگەیاند، خەڵکێکی زۆر بە دیقەت لە بابەتەکان ناڕوانن، لەو کاتەی پێمان دەڵێن کاتەکەت گونجاو نییە، ئێمەیش دەڵێن سەیربکەن ئەوکاتەی کە داعش رووی کردە کوردستان لە ئەنجامی شکستەکانی سیاسەتی بەغدا ئەو گروپانە سەریان هەڵدا کە بۆشایی ئەمنی هەبوو، تەواوی چەکەکانیان جێهێشت و سوپای عێراق نەیتوانی پارێزگاری لە عێراق و کوردستان بکات داعش دەستی گرت بەسەر جبەخانەی عێراق و بەهێزتر بوو، ئێمە رووبەڕووی دوژمنێکی بەهێز بووینە کە داعش بوو، ئێمە رووبەڕووی ئاستەنگی نوێ بووینەوە وەک هاتنی 1 ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش، بەڵام ئازایەتی پێشمەرگە و هاوکاری ئەمەریکا و هاوپەیمان وایکرد کە سەرکەوتوو بین.
راشیگەیاند کە شکستی سیاسەتی عێراق وای کرد کە داعش دروست بێ، ئێمە لە جەنگدا بووین کەچی بەغدا بودجەی بڕین و رێگریشیان کرد لەو چەکانەی کە وڵاتان دەیانویست بۆ شەڕی دژ بە داعش پێمان بدات.ئێمە شەڕمان لەگەڵ داعش کرد و ئەفسانەی داعشمان تێکشکاند، پابەندی ئیمە بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر بەردەوام دەبێ.

ریفراندۆم کاریگەری بەسەر هەڵبژاردنی عێراق نابێ
لە بابەت کاریگەری ریفراندۆم بەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق، (مەسروور بارزانی) بۆ بەشداربووان روونی کردەوە، ئەوانەی دەشڵێن کە ریفراندۆم کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی عێراق دەبێ، هەمووان دەزانن کە کێ زۆرینە دێنێ، چونکە کورسییەکان بۆ پارێزگاکان دیاری کراون و بۆ کورد 63 کورسییە و کورسی شیعەکان زۆرینەن و هی سوننەکانیش کەمن، بۆیە هەر هەڵبژاردنێک بکرێ دەزانرێ کە کێ زۆرینە دەبی و شیعە زۆرینە دەبێ، بۆیە زۆرینەی شیعە حوکمڕانی دەکات، ئێمە ناتوانین دەستمان هەبێ لە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە پێچەوانە ریفراندۆم کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی عێراق نابێ. گوتیشی، ریفراندۆم نابێتە هۆی کێشە، عێراق نەیتوانی هەندێ ناوچە بپارێزێ هێزی پێشمەرگە ئەوان دەپارێزێ لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئێستا پێشمەرگە لەو شوێنانە جێگرن و لەبریتی ئەوەی کە بیانەوێ خۆیان بسەپێنن، عێراق نەیتوانیوە دەرفەتێک بداتە ئەو خەڵکە بژین، بۆیە پێشمەرگە دەیانپارێزێ.


کوردستان تاکە هیوایە کە لە رۆژهەڵاتی ناویندا ماوەتەوە
لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گوتی، عێراق نایەوێ دەرەنجامی جێبەجێکردنی ماددەی 14 لەو شوێنانە ببینێ، ئێمە ئەو دەرفەتە دەدەینە ئەو خەڵکانەی لەو ناوچانە دەژین و ئەوانیش خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن. لەباسی دۆستایەتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئیمە جێگەی ئەوەین کە ئەمەریکا پشتمان پێببەستێ، ئەمەریکا هیچ قوربانییەکی لە هەرێمی کوردستان نەدا.
لە کۆتایشدا گوتی، کوردستان تاکە هیوایە کە لە رۆژهەڵاتی ناویندا ماوەتەوە، خەڵکی زۆری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستدەکەن بە دامەزراندنی توندڕۆی ئاینی، کەچی لە کوردستاندا دیموکراسییەت و ئابووری بەهێز دەبێ، بۆیە ئێمە داوای یارمەتی و پاڵپشتی لە ئەمەریکا دەکەین، ئێمە متمانە و باوەڕمان وایە کە کاتێکی گونجاوە و کاتی ئێمەیە.




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:36

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.

 
پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact