Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 7 OCT 2026 01:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی لە پێشانگەی تەکنەلۆجیا: كێشە و گرفتە كۆنەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەری دەچن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشانگای نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیای لە هەولێر كردەوە و یەكیەك سەیری هەموو پڕۆژە و داهێنانی بەشداربوانی كرد و گوتی، دڵم خۆشە كە دەبینم ئایندەی كوردستان بەدەست ئەم كەسانەوەیە".

ئەمڕۆ سێشەممە 2026\10\6، سەرۆكوەزیرانی كوردستان، مەسروور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیا لە هەولێر كردەوە و لە كۆنگرەیەك دا ڕایگەیاند، "دڵم خۆشە كە دەبینم ئاییندەی كوردستان بە دەستی كەسانی وا دەبێت، بێگومان سەركەوتن و پێشكەوتنی كوردستان هەر لە ئێستاوە لە چاوی ئەوانەدا دیارە، بۆیە زۆرم پێخۆش بوو حەزم كرد لەگەڵیان باسی ئەو داهێنانانەیان بكەم و بزانم چیان كردووە و بیرۆكەكانیان لە كوێ هێناوە، جێی شانازییە."

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی مەسروور بارزانی، لەبارەی پێكهێنانی حكوومەت گوتی، "من دوێنێش لە ئاهەنگی دەرچوونی زانكۆی دهۆك داوام كرد كە هەموو پەرلەمانتارەكان بێنەوە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، چونكە بەڕاستی ئەمە بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانیی ئەو كەسانەیە كە خەڵك دەنگی پێداون، هەقە ئەوانیش هەست بەو بەرپرسیارێتییە بكەن و وەفایان هەبێت بەرامبەر بەو دەنگانەی كە پێیان دراوە، ئێستا خۆیان دوور خستووەتەوە و نایەن پەرلەمان كارا بكەنەوە، ئەمە بەڕاستی ڕاكردنە لە بەرپرسیارێتی. هیوادارم هەموو پەرلەمانتاران بێن، ئەگەر قسەشیان هەبێت، با بێن لە پەرلەمان قسەی خۆیان بكەن، من نازانم لە چی دەترسن؟ یەكێك حەز بكات لە پەرلەمان كە موڵكی میللەتە، لەوێ دەتوانێ هەرچی بابەت هەیە، هەرچی ڕەخنەی هەیە، هەرچی قسە و باس هەیە لە پەرلەمان بیكات، ئەمە پێویستە بە زووترین كات كارا بكرێتەوە و داواكارم پەرلەمانتارەكانی تر چیتر كات بەفیڕۆ نەدەن، چونكە پێویستیمان بە پەرلەمانە تەنانەت بۆ دروستكردنی حكوومەت، دەبێ پەرلەمان كارا بكرێتەوە بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بۆ پێكهێنانی حكوومەتیش بهاوێژین."

لەبارەی ڕۆیشتنی هاوپەیمانان لە كوردستان و عێراق، سەرۆكی حكوومەت گوتی، "سەبارەت بە دەرچوونی هێزی هاوپەیمانان خۆ دیار بوو ڕۆژێك هاوپەیمانان هەر دەردەچوون، چونكە ئەركی شەڕی داعش كۆتایی هاتووە و ئەو هێزە هێزێكی هاوپەیمانی بوو بۆ شەڕی داعش، بۆیە كە ئەم ئەركە تەواو بووە، ئێستا تەواو دەڕۆن، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە كە پەیوەندیی ئەو هێزانە یان ئەو وڵاتانە لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان بەرەو كۆتایی دەڕوات. جارێ ئەوانە بە شێوەیەكی سیمبولیك لێرە بوون، ئەوە نەبوو بڵێی كە وەختی خۆیشی لە شەڕی داعش زۆربەی شەڕەكان هەر پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی كردیان. ئێستاش بەم شێوەیە هەم هێزەكانی عێراقی لە ئاستێكی باشتردان، هەم هێزی پێشمەرگە ئامادە و تۆكمە و لە ئاستێكی زۆرباش دایە كە بتوانێ ڕووبەڕووی هەر مەترسییەك ببێتەوە كە ڕوو لە عێراق و بە تایبەتی هەرێمی كوردستانیش بكات. بۆیە ئێمە مەترسیی ئەوەمان نییە كە بۆشایی ئەمنی دروست دەبێت، تەنیا خاڵ كە بە لای ئێمەوە گرنگە بابەتی دابینكردن و دەستكەوتی دژەدرۆنە، كەواتە هێزی بەرگریی دژی ئاسمانی كە لەوەوە پێموایە ئێمە پێویستییەكی زیاترمان بە هاوكاریی دۆستەكانمان هەیە لەگەڵ حكوومەتی فیدرالیش ئێمە بەردەوام لە گفتوگۆداین و لەگەڵ دۆستەكانیشمان بەردەوام لە گفتوگۆداین بۆ دابینكردنی بەرگریی دژی ئاسمانی، كە لەم ڕووەوە پێموایە دواتر ئێمە هیچ مەترسییەك نابینین. حەز دەكەم لێرەوە دووبارەی بكەمەوە، خەڵكی كوردستان با دڵنیا بن بەڕاستی هیچ مەترسییەكی ئەمنی لەسەر هەرێمی كوردستان نییە، بۆیە ئێمە زۆر زۆر خۆشبینین بە ئاییندەی وڵاتەكەشمان و ئەو پەیوەندییە باشانەی ئێستا لەگەڵ حكوومەتی فیدرالیش هەیە، خەریكە كێشە و گرفتە كۆنەكانیش بەرەو چارەسەر دەبەن، ئەمەش هەمووی جێی دڵخۆشییە و ئینشائەڵا ئاییندەیەكی ڕووناكتر و باشتر و سەقامگیرتر چاوەڕێمان دەكات."




دوایین هەواڵەکان

پارتی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، دۆستی دێرینی گەلی کوردستان ڕادەگەیەنێت

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 21:10:24

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، نووسەر و پەرلەمانتاری دیاری بەریتانی و دۆستی دێرینی گەلی کورد بڵاو کردەوە و ستایشی ڕۆڵی مێژوویی ناوبراو لە پاڵپشتیکردنی مافەکانی گەلی کوردستاندا دەکات.

 
مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی ل بەھدینان سالیادا دوو بیرەوەریێن مەزن و دیرۆکی ساخکر

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 21:10:00

دهۆک-KDP.info- ئەڤرۆ، ٦ێ چریا ئێکێ ٢٠٢٦، ل بارەگایێ مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی دیموکراتی کوردستان ل بەھدینان، ب چالاکیەکا تایبەت، سالیادا ڤەگەڕیانا بارزانیێ نەمر ژ ئێکەتیا سۆڤیەت و ڤەگەڕاندنا ڕوفاتێن پیرۆزێن (بارزانیێ نەمر و کاک ئیدریسێ جانەمەرگ) بۆ ئاخا پیرۆزا کوردستانێ ھاتە ساخکرن. تەوەرێن چالاکیێ

 
بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەردانی نووسەر و سینەماکار فەرزین کەریمی کرد

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 20:10:00

ھەولێر-KDP.info- د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی بەش، سەردانی نووسەر و سینەماکار فەرزین کەریمی کرد.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 16:10:29

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە  بەڕێز مستەفا سەنەد وەزیری گەیاندنی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

 
پسپۆڕێكی مێژوو: گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانیی نه‌مر له‌ یەکێتیی سۆڤیه‌ت چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی هه‌بوو

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 16:10:58

هه‌ولێر-KDP.info- له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و لە 6ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1958، بارزانیی نه‌مر له‌ یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو گه‌ڕایه‌وه‌ کوردستان، پسپۆڕێكی مێژووی کوردستان و عێراقیش ده‌ڵێ، "گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانیی نه‌مر له‌ سۆڤیه‌تی پێشوو، چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی هه‌بوو و بووە مایەی بووژاندنەوەی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و پەرەپێدانی هەستی نەتەوایەتی".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact