هەولێر-KDP.info- ئهمڕۆ دووشەممە 10/5، مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له دانیێل كرێبهر، باڵیۆزى ئهڵمانیا له عێراق كرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانی ئەڵمانیا و هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە.
باڵیۆزی ئەڵمانیا جەختی لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردن و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان بەشێک دەبێت لە هەر لەیەکتێکەیشتنێکی دوولایەنە کە لە داهاتوودا لە نێوان ئەڵمانیا و عێراقدا واژۆ بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.