هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گوتی، پرۆسه‌ی چاكسازی بۆ یه‌كسختنی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا، بۆیه ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق."
د.عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتبوو، هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێت و ڕێکبخرێتەوە، بۆیه له چوار چێوه‌ی یاسا هێزه‌كان یه‌كخراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیدگای سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه وابوو، له هه‌رێمی كوردستان هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوومان هه‌بێت، ڕۆڵی هه‌موو لایه‌كیش بۆ ئه‌و بابه‌ته ئیجابی بوو و هاوكار بوون."
گوتیشی "به‌پێی یاسای چاكسازی ژماره دووی ساڵی 2020، یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ڕێکخستنەوەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوو له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه و چوارچێوه‌ی یاسایی هه‌یه، له مادده‌ی چواری یاسای ساڵی 2020ی ژماره دوو، لێكتێگه‌یشتنی باشیش له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان هه‌بوو لەبواری کرداریدا، به‌ڵام لای ئێمە بابه‌تی یاسایی ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه زۆر گرنگ بوو."
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕوونیشی كرده‌وه، "سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی باڵای هه‌بوو له یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه، کە یەکێک بوو له به‌رنامه‌کانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ده‌رچوونی یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان، دواتریش پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه، كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵابوو و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له 12/7/2020هێڵه گشتییه‌كانی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه دانران، له‌وانه ئاماده‌كردنی گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی شه‌هیدان و ئاماده‌كردنی دۆسیه بۆ گشت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لبه‌ندی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بۆیه به هاوكاری هه‌موولایه‌ك و به كاری پێكه‌وه‌یی و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، توانرا پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به‌شێك بوون له پرۆسه‌كه، ئه‌وه‌ش به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام درا."
د.عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ گوتیشی، "له هه‌رێمی كوردستان 148هه‌زار میلاكی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، له مانگی ڕابردوو نزیكه‌ی 142هه‌زاریان له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری من مووچه‌یان وه‌رگرتووه، بڕیاره له مانگی داهاتوو سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری من مووچه وه‌ربگرن."
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باسی له‌وه‌ش كرد، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوتای سوپای عێراق بكرێت، بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراقیش داوای سه‌رجه‌م مافه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، كه پێویستی به 900ملیار دیناره."
بڵند ئیبراهیم