ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.
لە دیدارێکدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ھەوڵەکانی بەڕێز ڕوبینی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پێزانینی بۆ دۆستایەتی و ئەو ھاوکارییە دەربڕی کە لە ماوەی کارکردنیدا لە لایەن دەزگاکانی ھەرێمەوە پێشکەشی کراوە.
دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.