هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ھاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و جەژنی مەولوودەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھان کرد و ھیوای خواست ئەم یادە پیرۆزە ببێتە ھۆی بەدیھاتنی ئاشتی، ئارامی، خێر و دادپەروەری بۆ ناوچەکە و تەواوی مرۆڤایەتی.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بە بۆنەی ھاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان دەکەم.
لە خودای مەزن داواکارم لەو بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و ھەموو مرۆڤایەتی بکاتەوە. ھیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی و دادپەروەری بۆ ناوچەکەمان و ھەموو جیھان بەدی بھێنێت.
والسلام علیکم و رحمەاللە وبرکاتە
مسعود بارزانی
١١ی رەبیعولئەولی ١٤٤٨ی کۆچی
٢٤ی ئابی ٢٠٢٦