Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 20 MAR 2026 22:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی لەسەر قەڵای هەولێر: بە خۆڕاگریی گەلەکەمان بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای ھەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستانی کرد لە دۆخی ئێستادا کە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا ھەیە، ڕایگەیاند، "بە پشتیوانیی خودای گەورە و پێداگریی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێین".

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠-٣-٢٠٢٦ لە ڕێوڕەسمێکی شکۆدار و بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیان و گەشتیاران، لەسەر قەڵای ھەولێر، ئاگری نەورۆز ھەڵکرا و جەژنی سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٦ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.

دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی:

خەڵکی کوردستان بە درێژایی مێژوو بەرامبەر ستەم و ستەمکاران وەستاوەتەوە و ھیچ کاتێک خۆی نەچەماندووەتەوە. ئێستاش ئومێدمان وایە داھاتووی گەلەکەمان لەژێر سێبەر و ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی، گەلی سەربەرزیی کوردستان ھەر سەردەکەوێت و بەرامبەر ھەموو ستەمکارێک دەوەستێتەوە و داھاتووی گەلەکەمان بە ھێز و بازووی پێشمەرگەی قارەمان و بەخۆڕاگریی گەلەکەمان پڕشنگدار و ڕووناکتر دەبێت.

زۆر زۆر سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان دەکەین، بە تایبەتیش لەم کاتەدا کە دەبینین شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەماندا ھەیە.

 ئێمە بە ھەموو توانایەکمانەوە ھەوڵدەدەین بۆ ئەوەی کوردستان لە ھەموو شەڕ و ئاژاوەیەک بپارێزین و بەدوور بگرین، دڵنیاشم بە پشتیوانی خودای گەورە و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان، بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێین".

جارێکی دیکە نەورۆز لە ھەموو لایەکتان پیرۆز بێت و ھەر سەرکەوتوو بەختەوەربن.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی

FRIDAY, 20 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێ بڵاوکردەوەو، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، نەورۆز ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانیمانە، لەگەڵ ھاتنەوەی ھەر سەری ساڵێکی کوردیدا، ھەستی کورد بوون و کوردستانی بوون و مرۆڤ بوون، لە ئەو پەڕی درەوشانەوەدا بەرجەستە دەبێت.

 
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی

FRIDAY, 20 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی خۆڕاگری کوردستان دەکات و دەڵێت، نەورۆز لە مێژووی ئێمەدا، ھێمایەکی زیندووی مانەوە و بەردەوامی و، ناسنامە و تێکۆشانی گەلێکە کە ھەمیشە داوای ئازادی و دادپەروەری کردووە.

 
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامی نەورۆزدا: ئەمڕۆش ئاگری نەورۆز بۆ ئێمە بانگەوازێکی بەردەوامە بۆ كۆڵنه‌دان

FRIDAY, 20 MARCH 2026 16:03:57

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانیان دەکات و دەڵێت، ئەمڕۆش ئاگری نەورۆز بۆ ئێمە بانگەوازێکی بەردەوامە بۆ كۆڵنه‌دان، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان، بۆ ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى. گوڕ و تینى به‌هێزمانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بەئیرادەیه‌كى نەورۆزییانە، دەستکەوتە دەستوورییەکانمان بپارێزین و فیدراڵى و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان وەک بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی ساڵه‌هامان، پته‌و و به‌هێز بهێڵینەوە.

 
مەسروور بارزانی لە پەیامی نەورۆزدا: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی پڕ لە ئاشتی

FRIDAY, 20 MARCH 2026 16:03:19

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانیان دەکات و دەڵێت، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی کوردستان و دوورخستنەوەی لە هەموو مەترسییەک".

 
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

FRIDAY, 20 MARCH 2026 15:03:02

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، نەورۆز بۆ گەلی كوردستان هەمیشە موژدەی دەستپێكێكی نوێ و ئومێدی تازە و سەركەوتن بەسەر ستەمكاران و سەختییەكاندا بووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact