Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 20 MAR 2026 22:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی لە پەیامی نەورۆزدا: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی پڕ لە ئاشتی
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانیان دەکات و دەڵێت، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی کوردستان و دوورخستنەوەی لە هەموو مەترسییەک".

دەقی پەیامەکەیەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

پەیامی پیرۆزباییی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز

بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2726، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوای شادی و تەندروستییان بۆ دەخوازم.

جەژنی نەورۆز بۆ گەلی کوردستان، هێمایە بۆ سەرکەوتن و ئازادی و ڕووبەڕووبوونەوەی زۆرداران و هاتنی بەهار و دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ. هیوادارم ئەم نەورۆزە، ببێتە دەستپێکی قۆناخێکی پڕ لە ئاشتی و ئاسوودەیی لە ژیانی خەڵکی کوردستان و کۆتاییهاتنی شەڕ و ناخۆشی لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی.

سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان دەکەم کە بە داخەوە، بە هۆی هێرشی ناڕەوا و تیرۆریستییانەی هێز و میلیشیا لەیاسادەرچووەکان، هەرێمی کوردستان و ژیانی هاووڵاتییان ڕووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو بووەتەوە. 

لێرەدا خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی کوردستان و دوورخستنەوەی لە هەموو مەترسییەک.

سوپاسی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی هاوپەیمانان و لایەنە پەیوەندیدار و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ هەوڵ و ماندووبوون و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە کارامەیی و لێهاتوویی.

هیوادارم ئەم دۆخە سەختە لە ئاییندەیەکی نزیکدا، کۆتایی پێ بێت و هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بەردەوام لە پێشکەوتن و گەشەسەندن و ئاوەدانیدا بێت.

 

جەژنی نەورۆز لە هەمووتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشی و تەبایی و تەناهیدا بژین. 

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی

FRIDAY, 20 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێ بڵاوکردەوەو، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، نەورۆز ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانیمانە، لەگەڵ ھاتنەوەی ھەر سەری ساڵێکی کوردیدا، ھەستی کورد بوون و کوردستانی بوون و مرۆڤ بوون، لە ئەو پەڕی درەوشانەوەدا بەرجەستە دەبێت.

 
مەسروور بارزانی لەسەر قەڵای هەولێر: بە خۆڕاگریی گەلەکەمان بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین

FRIDAY, 20 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای ھەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستانی کرد لە دۆخی ئێستادا کە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا ھەیە، ڕایگەیاند، "بە پشتیوانیی خودای گەورە و پێداگریی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێین".

 
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی

FRIDAY, 20 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی خۆڕاگری کوردستان دەکات و دەڵێت، نەورۆز لە مێژووی ئێمەدا، ھێمایەکی زیندووی مانەوە و بەردەوامی و، ناسنامە و تێکۆشانی گەلێکە کە ھەمیشە داوای ئازادی و دادپەروەری کردووە.

 
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامی نەورۆزدا: ئەمڕۆش ئاگری نەورۆز بۆ ئێمە بانگەوازێکی بەردەوامە بۆ كۆڵنه‌دان

FRIDAY, 20 MARCH 2026 16:03:57

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانیان دەکات و دەڵێت، ئەمڕۆش ئاگری نەورۆز بۆ ئێمە بانگەوازێکی بەردەوامە بۆ كۆڵنه‌دان، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان، بۆ ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى. گوڕ و تینى به‌هێزمانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بەئیرادەیه‌كى نەورۆزییانە، دەستکەوتە دەستوورییەکانمان بپارێزین و فیدراڵى و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان وەک بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی ساڵه‌هامان، پته‌و و به‌هێز بهێڵینەوە.

 
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

FRIDAY, 20 MARCH 2026 15:03:02

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، نەورۆز بۆ گەلی كوردستان هەمیشە موژدەی دەستپێكێكی نوێ و ئومێدی تازە و سەركەوتن بەسەر ستەمكاران و سەختییەكاندا بووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact