ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، پێشھاتەکانی ئەم دواییەی کوردستان، عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ـی ئاداری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و برایان ماست، ئەندامی کۆنگرێس و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهاتەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تاوتوێ کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.