Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 MAR 2026 22:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنانەی ئاراستەی موسوڵمانان و خەڵکی کوردستان کرد و ھیوای خواست خوای گەورە ھەموو لایەک بپارێزێت و، ئەم مانگە پیرۆزە و جەژنەکەی بە خێر و خۆشییەوە بەسەرتاندا بھێنێتەوە.

دەقی پەیامەکەی فازڵ میرانی.

بسم اللە الرحمن الرحیم

قُلْ بِفَچْلِ اللَّەِ ۆبِرَحْمَتِەِ فَبِژَٰلِکَ فَلْێفْرَحُوا ەُۆ خَیْرٌ مِّمَّا ێجْمَعُونَ.

صدق اللە العڤیم.

خوشکان و برایانی بەڕێز، ڕۆڵە ئازیزەکانی ئوممەتی ئیسلام و گەلەکەمان لە کوردستانی ئازاد و لە عێراق و سەرانسەری جیھان.

سەرەڕای ھەموو ئەو ئالنگارییە سیاسی و ئەمنی و سەربازییانەی کە پێیدا تێدەپەڕین، کە تێیدا کەسانی خێرەومەند و دڵسۆز بە کردار و گوفتار پەرۆشیی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی فەرزەکانی خوای مەزن و باڵادەست سەلماند، بە ئارامگرییەوە کار و کردەوەکانیان لە ڕۆژووگرتن و خوداپەرستی و کاروباری ژیاندا تەنیا لەپێناو ڕەزامەندیی خوای گەورە ئەنجام دا.

پیرۆزبایی ئەم جەژنە پیرۆزەتان لێدەکەم، لە خوای گەورە و میھرەبان داواکارم، کە بە باشترین شێوە پەرستشەکانی ئێوە و ئێمەش قبووڵ کردبێت، کە بێگومان ھەر ئەو وەڵامدەرەوەی نزاکانە.

خوشکان و برایانی ئازیزم.

گەلەکەمان کە بەناو سەختی و ئالنگارییەکاندا تێپەڕیوە، جەوھەرە ڕەسەنەکەی خۆی لە پێکەوەژیانی برایانەدا سەلماندووە، ھەروەھا لەخەباتیدا بۆ چەسپاندنی ئاشتی، بە ئارامگرییەوە باجی پێداگری لەسەر بنەماکانی داوە و قوربانیی گەورەی پێشکەش کردووە و، بەتەواوییش ھۆشیارە بە مافی خۆی بۆ ژیان، ئەوا بێگومان ئەم گەلە مایەی شانازییەکی گەورەیە بۆ نەتەوەکەمان، ھەروەھا پشتیوان و پەناگەیەکە بۆ ئێمە و بۆ سەرجەم ئازادیخوازانی جیھان.

کار و نزامان ئەوەیە خوای گەورە سەرکەوتوومان بکات لە ھەوڵەکانی سەرکردایەتیمان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان بە گەل و خاکەوە و، پاراستنی سەرانسەری عێراق لە خلیسکانە ناو ململانێیەکی سەخت و وێرانکەرەوە.

خوای گەورە ھەموو لایەک بپارێزێت و، ئەم مانگە پیرۆزە و جەژنەکەی بە خێر و خۆشییەوە بەسەرتاندا بھێنێتەوە.

 

فازڵ میرانی

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

مانگی شەوالی ١٤٤٧ کۆچی




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 19 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، پێشھاتەکانی ئەم دواییەی کوردستان، عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

 
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

THURSDAY, 19 MARCH 2026 19:03:00

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ماڵباتی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و موسڵمانانی كوردستان و جیهان و ناوچه‌كه‌ كرد، هیوای خواست جه‌ژنێكی پڕ له‌ ئاسوده‌یی و ئاشتی و سه‌قامگیریی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.

 
مەسروور بارزانی لە پەیامی جەژندا: خودای مەزن کوردستان بپارێزێت و ئارامی باڵ بکێشێت بەسەر جیهاندا

THURSDAY, 19 MARCH 2026 19:03:42

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات. هاوکات ئومێدەوارە جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی: با جەژن بکەینە دەرفەتی یەکڕیزی و پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکانمان

THURSDAY, 19 MARCH 2026 18:03:10

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزاندا، جەخت لە پێویستیی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم، هەروەها ڕایدەگەیەنێت کە دەبێت زمانی دیالۆگ و یەکخستنی گوتاری نیشتمانی لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان بخرێتە گەڕ.

 
سەرۆکی هەرێم لە جەژنی ڕەمەزاندا: با لێبوردەیی و گەردنئازادی بکەینە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی تەبایی

THURSDAY, 19 MARCH 2026 18:03:04

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات، لە پەیامەکەیدا وێڕای جەختکردنەوە لە لێبوردەیی و گەردنئازادی، داوا دەکات لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا، تەبایی و یەکدەنگی بکرێتە بنەما بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact