هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ماڵباتی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و موسڵمانانی كوردستان و جیهان و ناوچه‌كه كرد، هیوای خواست جه‌ژنێكی پڕ له ئاسوده‌یی و ئاشتی و سه‌قامگیریی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی.
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیھان و عێراق و کوردستان دەکەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم ھاووڵاتیانی کوردستان دەکەم.
لەو بۆنە پیرۆزەدا ھیوای سەرفرازی و بەختەوەری بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەخوازم و لە خودای گەورە داواکارم ڕۆژوو و نزای ھەموو موسڵمانانی قبووڵ کردبێت و ئەو جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بھێنێت.
مسعود بارزانی
٣٠ـی ڕەمەزانی ١٤٤٧ـی کۆچی
١٩ی ئاداری ٢٠٢٦ی زایینی