Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 MAR 2026 22:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دوو پەیامی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی دوو پەیامی هاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکانیەتیی:

په‌یامی هاوخه‌می باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی نیاز محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدوڵڵا

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی نیاز محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدوڵڵا،

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی فه‌ریقی خانه‌شین (نیاز محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدوڵڵا)ـمان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو فه‌ریقی خانه‌شین (نیاز محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدوڵڵا) به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

إنا لله وإنا الیه راجعون

باره‌گای بارزانی

19ـی ئاداری 2026

............................……..

په‌یامی هاوخه‌می باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ئیسماعیل خدر حه‌مه‌

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی ئیسماعیل خدر حه‌مه‌،

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول كاك (ئیسماعیل خدر حه‌مه‌) ناسراو به‌ (ئیسماعیل به‌وه‌ج هه‌رته‌لی)ـمان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

 

إنا لله وإنا الیه راجعون

باره‌گای بارزانی

19ـی ئاداری 2026




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 19 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، پێشھاتەکانی ئەم دواییەی کوردستان، عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

 
پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان

THURSDAY, 19 MARCH 2026 20:03:00

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنانەی ئاراستەی موسوڵمانان و خەڵکی کوردستان کرد و ھیوای خواست خوای گەورە ھەموو لایەک بپارێزێت و، ئەم مانگە پیرۆزە و جەژنەکەی بە خێر و خۆشییەوە بەسەرتاندا بھێنێتەوە.

 

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

THURSDAY, 19 MARCH 2026 19:03:00

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ماڵباتی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و موسڵمانانی كوردستان و جیهان و ناوچه‌كه‌ كرد، هیوای خواست جه‌ژنێكی پڕ له‌ ئاسوده‌یی و ئاشتی و سه‌قامگیریی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.

 
مەسروور بارزانی لە پەیامی جەژندا: خودای مەزن کوردستان بپارێزێت و ئارامی باڵ بکێشێت بەسەر جیهاندا

THURSDAY, 19 MARCH 2026 19:03:42

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات. هاوکات ئومێدەوارە جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی: با جەژن بکەینە دەرفەتی یەکڕیزی و پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکانمان

THURSDAY, 19 MARCH 2026 18:03:10

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزاندا، جەخت لە پێویستیی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم، هەروەها ڕایدەگەیەنێت کە دەبێت زمانی دیالۆگ و یەکخستنی گوتاری نیشتمانی لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان بخرێتە گەڕ.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact