هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە ئاسمانی هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٩ی ئاداری ٢٠٢٦) نمەباران لە ناوچە سنوورییەکان دەستپێدەکات و لە کاتەکانی شەودا دەبێتە بارانی بەردەوام و بڕێکی زۆر باران دەبارێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ سبەی هەینی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکە بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بارانەکە دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورەبرووسکە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما، پێشبینی دەکرێت بۆ سبەی هەینی پلەکانی گەرما (٥ تا ٦ پلە) دابەزن و خێرایی باش لە ناوچەکانی باشووری هەرێم بگاتە سەرووی ٤٠ کم/ک.