Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 18 MAR 2026 22:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبوونەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٣/١٨، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، دەربارەی دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان؛ بیروڕایان گۆڕییەوە. ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودانی زیاتر بە ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی زیاتری شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.

دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە ھەردوولا ھاوڕا بوون کە پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە ھیچ شێوەیەک لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە نەگلێن و لە ھەموو ئاستەکاندا کار بۆ ئەوە بکرێت ئارامی و سەقامگیریی عێراق و ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ تورکیا دووپات کردەوە بۆ یارمەتیدان و ئەو ئاسانکارییەی لە دەروازەکانی سنوور بۆ ھاتوچۆی گەشتیاران پێشکەش بە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی دەکەن.

کاریگەریی شەڕ و ئاڵۆزییەکان بەسەر تورکیاوە، لەگەڵ پەیوەندییەکانی ھەردوولا و پێشبینییەکان بۆ داھاتووی دۆخەکە و ڕووداوەکان، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت و شای ئوردن دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 20:03:27

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شای ئوردن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان کردەوە.

 
حکوومەتی ھەرێم، ١٠ رۆژ پشووی راگەیاند

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 17:03:25

ھەولێر-KDP. info- فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی پشووی فەرمیی جەژن و نەورۆز راگەیاند

فەرھاد ئەتروشی، وردەکاری لەبارەی ھەناردەی نەوت و چەند پرسێکی دیکە خستە ڕوو

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 16:03:00

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "ئەو ھەشت خاڵەی پەرلەمانی عێراق دەریکردووە ھیچ خاڵێکی تێدا نیە دژی ھەرێمی کوردستان بێت، داواکارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێ کردن لە حکوومەتی عێراق ھەمووی دەستوورین." 

بریندار حەیدەر باسی پلانی ئیدارەی دھۆک بۆ جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز دەکات

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 15:03:38

دھۆک -KDP.info- قایمقامی قەزای ناوەندی دھۆک دەڵێت "وەکو ئیدارەی پارێزگای دھۆک ئامادەکاری تەواومان کردوە بۆ جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز، بەرنامەیەکی تایبەتیش دانراوە بۆ پێدانی کارەبای موەلیدە بە ھاوڵاتیان لە ڕۆژانی جەژن و دوای جەژنیش."

 
ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 15:03:20

ھەولێر-KDP. info- فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن، راگەیاندراوێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact