هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و ماڵباتی خوالێخۆشبوو (فەقێ حاجی عەلی) کرد.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
بۆ بنەماڵە و ماڵباتی بەڕێزی خوالێخۆشبوو (فەقێ حاجی عەلی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (فەقێ حاجی عەلی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆستان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ی ئاداری ٢٠٢٦