Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 18 MAR 2026 22:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: کاتژمێر 6:30ـی بەیانی هەناردەکردنی نەوت دەستی پێ کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی و بە مەبەستی ڕەچاوکردنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی ڕووبەڕووی ناوچەکە و وڵات بووەتەوە، پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێ کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی ئادار، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاتژمێر 6:30ـی  بەیانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، وێستگەی نەوتی "سارالو" خراوەتە گەڕ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ڕێگەی ئەم وێستگەیەوە ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک دەگوازرێتەوە بۆ وێستگەی فیشخابوور، پاشان لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەندەری جەیهانی تورکی لەسەر کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست دەکرێت.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵێنگارییەکان و بەردەوامیدان بە هەناردەی وزە لەم بارودۆخە هەستیارەدا.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت و شای ئوردن دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 20:03:27

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شای ئوردن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان کردەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبوونەوە

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 19:03:07

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٣/١٨، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

حکوومەتی ھەرێم، ١٠ رۆژ پشووی راگەیاند

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 17:03:25

ھەولێر-KDP. info- فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی پشووی فەرمیی جەژن و نەورۆز راگەیاند

فەرھاد ئەتروشی، وردەکاری لەبارەی ھەناردەی نەوت و چەند پرسێکی دیکە خستە ڕوو

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 16:03:00

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "ئەو ھەشت خاڵەی پەرلەمانی عێراق دەریکردووە ھیچ خاڵێکی تێدا نیە دژی ھەرێمی کوردستان بێت، داواکارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێ کردن لە حکوومەتی عێراق ھەمووی دەستوورین." 

بریندار حەیدەر باسی پلانی ئیدارەی دھۆک بۆ جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز دەکات

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 15:03:38

دھۆک -KDP.info- قایمقامی قەزای ناوەندی دھۆک دەڵێت "وەکو ئیدارەی پارێزگای دھۆک ئامادەکاری تەواومان کردوە بۆ جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز، بەرنامەیەکی تایبەتیش دانراوە بۆ پێدانی کارەبای موەلیدە بە ھاوڵاتیان لە ڕۆژانی جەژن و دوای جەژنیش."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact