Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 17 MAR 2026 22:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەلی حوسێن: هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتی بەساڵاچووان درێغی ناکەین
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی لە سیتەک بەسەرکردەوە. لە دیدارەکەدا وێڕای دەستخۆشی لە کارمەندان، جەختی لە گرنگیی ھاوکاری و ھەماھەنگیی بەردەوام کردەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو خانەیە.

لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیدا، عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای (سلێمانی، ھەڵەبجە، ڕاپەڕین)، بە یاوەری د. ئەشواق جاف، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ھەڤاڵانی مەکتەب و ناوچەی شارباژێڕ، خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی لە شارۆچکەی سیتەک بەسەرکردەوە و لەلایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانی خانەکەوە پێشوازییان لێکرا.

بەرپرسی مەکتەب دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی کارمەندان کرد و ڕایگەیاند: "ئەرکێکی پیرۆزتان لە ئەستۆیە و جێی شانازین، خزمەتکردنی ئەم ئازیزانە ئەرکی سەرشانی ھەموومانە."

ئاماژەی بەوە کرد کە ھەرچی لە توانادا بێت درێغی ناکەن بۆ خزمەتی زیاتری نیشتەجێبووانی خانەکە، ھەروەھا ھەڤاڵانی ڕاسپارد کە ھەماھەنگی تەواویان ھەبێت لەگەڵ ئیدارەی خانەکە.

لای خۆیانەوە بەڕێوەبەر و کارمەندانی خانەکە، وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری، تیشکیان خستەسەر کەمکوڕی و پێداویستییەکانی خانەکە و داوایان کرد ھەموو لایەک ھاوکار بن بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکەن.

 

بەرهەم شێخ عزەدین




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

TUESDAY, 17 MARCH 2026 22:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نا ئاساییەی رووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی ئەرکی ھەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا لە زووترین کات دا، رێگە بدەین نەوت لە رێگەی بۆریی ھەرێمی کوردستاندا بڕوات.

فراکسیۆنی پارتی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند

TUESDAY, 17 MARCH 2026 20:03:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنێت، دانانی بەرنامەی کار بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن، پێشێلکردنی ئاشکرای پەیڕەوی ناوخۆیە.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

TUESDAY, 17 MARCH 2026 17:03:59

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا: جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەر و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا کرایەوە.

 

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات کۆبووەوە

TUESDAY, 17 MARCH 2026 17:03:29

ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە باڵاخانەی پارێزگەی هەولێر، لەگەڵ (ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات)ی سنووری پارێزگەی هەولێر کۆبووەوە...

دەقی پرێسکۆنفرانسی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی

TUESDAY, 17 MARCH 2026 16:03:30

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پرێسکۆنفرانسێکئ رۆژنامەوانی ئەنجامدا ..



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact